|
لاده‌رانی ڕیبازی قاسملووی نه‌مر و جنێوه‌کانیان |
|
ناردنی ئیمایلی پڕ له هه‌ره‌شه و بێحورمه‌تی دوای بڵاو کردنه‌وه فیلمی پێ هه‌لکووتن به مامۆستا، زۆر سه‌یره وا دیاره ئه‌م به‌ڕیزانه زمانی دیالۆگ نازانن و ده‌یان هه‌وێ به جنیو بێحورمه‌تی کردن و هه‌ڕه‌شه و گوره‌شه مۆری ته‌ئێد له لاده‌ری خۆیان بده‌ن ، ئه‌وه ده‌بێ بزانن که ئه‌مانه و له سه‌رووی هه‌مان مامۆستا گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌ی له حیزبی دێمۆکرات دا و شه‌ری مامۆستاش ته‌نیا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م کورسیه‌یه که له ده‌ستی داوه. دواتر من پێم وایه ئه‌م هاوڕێیانه‌ی دوێنێ له رێبازی نه‌مر دوکتۆر قاسملوو لایان داوه و لادانیش وشه‌یه‌کی بێحورمه‌تی نیه و ئه‌م وشه‌یه هه‌ر هه‌مان وشه‌یه که مامۆستا خۆی کاتی رۆیشتنی براده‌رانی گۆنگره‌ی هه‌شت به‌وانی ده‌کووت، ئێستا هه‌ر هه‌مان ڕیگایه و هه‌مان سیاسه‌ته و ئه‌وانه‌ی رۆیشتوون بوونه به لاده‌ر له رێبازی نه‌مر قاسملوو و هه‌روه‌ک خۆشیان ده‌لێن که ئه‌وان ناوی حیزب ده‌گه‌ڕێننه‌وه ده‌ورانی کۆمار . دواتر ئه‌م گۆرانیه که به مامۆستا هه‌ڵده‌ڵیت خۆ من نه‌م گرتووه ئه‌وه خۆیان گرتوویانه و خۆشیان بڵاویان کردۆته‌وه ، بۆ کاتێک من بڵاوی ده‌که‌مه‌وه گوناهه به‌ڵام کاتێک خۆیان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه که‌س نیه جنێویان بۆ بنێرێت.
ئه‌وانه‌ی جنێو و هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن هه‌ر ئه‌و کاره‌یان پێ دکرێت که نیزامی ئاخوندی کردوویه‌تی ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شه و جنێودانانه له که‌سانی که خۆیان به شۆڕشگێڕ ده‌زانن ناوه‌شێته‌وه . من رووی قسه‌م له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م که‌سانه نیه که رۆیشتوون به‌داخه‌وه زۆر که‌س رۆیشتتوون که جێگه‌ی داخه به‌لام که‌سانێکیش رۆیشتتون که هه‌ر ئه‌م جێنێوانه ده‌زانن و له ژیانی خۆیان دا شتێک فێر نه‌بوونه .
به‌داخه‌وه حیزبی ئێمه هه‌موو جارێ به ده‌ست کیسی دوژمنانی حیزب تووشی ئه‌م کێشه‌یه ده‌بێت و به خۆشیه‌وه هه‌میشه‌ش لاده‌ران له حیزب له گه‌ڵ شکست و نائومێدی به‌ره‌و روو ده‌بن . دوای ماوه‌یه‌ک که هه‌رچی ئینرژی هه‌یانه و ئه‌م پاره‌ی که پێیان دراوه بۆ زه‌عیف کردنی حیزبی دێمۆکرات و سارد کردنه‌وه دڵسۆزانی حیزب خه‌رجی ده‌که‌ن و که ده‌ستیان به تاڵ بوو په‌رش و بڵاو ده‌بن و تاق و لۆق روو له ده‌روه یان ناو خۆی ئێران ده‌که‌ن و له کۆتایی دا دێنه‌وه ناو حیزب.
هه‌روه‌ک دیتمان مامۆستا دوای هاتنه خوار له کورسی سکرتێری دوو جار هات و ده‌وری ئوروپای دا و ماڵی کورد نه‌ما نه‌چێت و ده‌یان هه‌زار کرۆنی خه‌رج کرد ، باشه ئه‌م پرسیاره لای من و زۆر هاوڕێی تر دروست ده‌بێ ، باشه مامۆستا ئه‌م هه‌مووه پاره‌ی له کوێ هێنا و بۆ ئیمه له ئوروپا شه‌و و رۆژ کار ده‌که‌ین به‌سه‌د حاڵ پووڵی سه‌فه‌رێکمان بۆ کۆ ده‌کڕێته‌وه. هه‌روه‌ها کاک جه‌لیلیش ئه‌م کاره‌ی کرد ، ئه‌م هه‌مووه سه‌فه‌ره پاره‌ی به هه‌د زۆری ده‌ویت ، جاران حیزب ئه‌م خه‌رجیه‌یه‌ی ده‌کرد ئای ئێستا کێ ئه‌م هه‌مووه بڵیته ده‌کڕیت؟؟؟؟؟
من پێم وایه کرده‌وه‌ی لاده‌رانی رێبازی قاسملوو و ئه‌وه‌ش که شه‌ر عه‌مدی به حیزب ده‌فرۆشن ده‌ستی دوژمنی له پشته و ئه‌گه‌ر حیزب وشیار نه‌بێت و تووشی شه‌ڕی براکوژی ده‌بین و رؤله‌ی بی تاوانی کورد ده‌بێته قوربانی و سه‌رانی لاده‌رانی ئه‌م رێبازه قه‌ت گوێیاب له خوێن نایه‌ت، هه‌روه‌ک دیتمان له ده‌وارانی رێبه‌ری مامۆستا ده‌یان پێشمه‌رگه بوونه قوربانی به‌ڵام مامۆستا خۆی داوای له ئێمه ده‌کرد بێ ده‌نگ بین و له ده‌ژی که‌س شت نه‌نووسین و با له‌وه خراپتر نه‌بێت. که به‌داخه‌وه بی ده‌نگی مامۆستا ئه‌م هه‌مووه دایکه‌ی ره‌ش پۆش کرد.
ئێستاش به‌یاننامه‌کانیان و ته‌بلیغاتی ژه‌هراویان زۆر وه‌ک مه‌لاکانی ئێران و موجاهیدینه‌کان ده‌چێت و زۆر دووره له ئه‌دبیاتی حیزبی ئێمه. ئه‌وش که ته‌حه‌موولی دیتنی فیلمێکیان نیه که خۆیان بڵاویان کردۆتوه ، ده‌ر ده‌که‌ویت که چه‌نده ئاماده‌ی شه‌ڕن و له‌سه‌ر هه‌لێ راوه‌ستاون بۆ شه‌ڕی برا کوژی و ئه‌گه‌ر شه‌رێش بێت مامۆستا تاوانباره.
تکایه چاوێکیش له‌م فیلمه‌ی مامۆستا بکه‌ن که پێش تێکه‌ڵ بوونه‌وه چۆن وه‌ڵامی کاک جه‌لیل ده‌داته‌وه>>>> ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌روو نه‌کراوه ئێره کلیک بکه >>>>>>>
...................
له سه‌ر داوی ینده هاوڕێیان له به‌ر ئه‌وه جنێوه‌کانیان زۆر ناشیرین بوون ته‌نیا که‌سانی دوور له کۆمه‌ڵگای ئینسانی ئه‌م جۆره جنێوانه ده‌دات من جنێوه‌کانم لابرد و ته‌نیا ئادره‌سه‌کانیان ماون و ... . |
+ نوشته شده در شنبه هفتم بهمن 1385ساعت 10:1 قبل از ظهر  توسط سیران و سیروان