هه‌واڵ و راپۆرت:رێوڕه‌سمی به‌شكۆی ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له ناوه‌ندی 3ی كوردستان
|
رێوڕه‌سمی به‌شكۆی ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له ناوه‌ندی 3ی كوردستاندا به‌ڕێوه‌چوو
|
|
كاتژمێر 14:30ی دوانیوه‌رۆی رۆژی 3ی رێبه‌ندانی 1385ی هه‌تاوی، به‌ارنبه‌ر به 23ی ژانویه‌ی 2007ی زایینی كاتی رێوڕه‌سمێكی به‌شكۆ‌و گه‌وره به به‌شداری به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، جێگری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، نوێنه‌رانی چه‌ند حیزب‌و رێكخراوی سیاسیی كوردستان، كادر‌و پێشمه‌رگه‌و بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ناوه‌ندی 3ی كودستان، ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی حیزب، نیشته‌جێ له شاره‌كانی سۆران، هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری‌دا‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆری دیكه بۆ رێزگرتن له 61ه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له بنكه‌ی ناوه‌ندی 3ی كوردستاندا به‌ڕێوه‌چوو. رێوڕه‌سمه‌كه به سرووی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" كه له لایه‌ن كۆری هونه‌ریی ئه‌و ناوه‌نده‌وه پێشكێش كرا‌و راگرتنی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای ئازادیی كورد‌و كوردستان ده‌ستی پێ‌كرد. پاشان به‌رپه‌رسی ناوه‌ندی 3ی كوردستان‌و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب، هاوڕێ محه‌ممه‌دساڵح قادری له لایه‌ن سه‌رجه‌م كادر‌و پَشمه‌رگه‌كانی ناوه‌نده‌وه به‌خَرهێنانی میوانان‌و به‌شدارانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی كرد. له درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به‌م بۆنه‌وه له لایه‌ن هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، جێگری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه پێشكێش كرا. به‌ڕێز كاك حه‌سه شه‌ره‌فی له په‌یامه‌كه‌ی دا تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخ‌و هه‌لومه‌رجی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، رۆڵ‌و پێشوازیی گه‌لی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له كۆمار‌و پاراستنی‌دا‌و ئه‌ركی كیژان‌و كوڕانی كورد سه‌باره‌ت به وه‌دیهێنانی ئامانجه پیرۆز‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی كۆمار‌و دامه‌زرێنه‌ی، پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د‌و هه‌روه‌ها له سه‌ر خه‌باتی بێ‌وچانی گه‌لی كورد بۆ رزگاری‌و وه‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی گه‌لی كورد پێی داگرت. به دوای كۆتایی هاتنی وته‌به‌نرخه‌كانی كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، به بۆنه‌ی رێزگرتن له خه‌بات‌و تێكۆشانی ناوبراو له نێو ریزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا، ده‌سته گولێكی رێزڵێنان له لایه‌ن كاك سه‌لاح ره‌حمانی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و نیشته‌جێی شاری هه‌ولێره‌وه پێشكه‌ش كرا. له رێوڕه‌سمی رێزگرتن له 61ه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له بنكه‌ی ناوه‌ندی 3ی كوردستان دا، ئه‌م حیزب‌و رێكخراوانه‌ی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌شدار ببوون: ــ پارتیا سۆسیالیستا كوردستانێ (PSK) ــ پارتی دێموكراتی كوردستان (عێراق) ــ یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان ــ پارتیا دێموكراتا كوردستانێ ــ باكوور (PDK Bakur) ــ رێكخراوی خه‌باتی كوردستانی ئێران ــ پارتی ئازادیی كوردستان (PAK) ــ پارتیا لیبه‌رالێن كوردستانا رۆژئاڤا ئه‌م رێكخراو‌و حیزبانه په‌یامه پیرۆزبایی‌یه‌كانی خۆیانیان پَشكێش به ئه‌ندامانی ناوه‌ندی 3و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كران. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی كورد جانێ له ئاهه‌نگی 61ه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له بنكه‌ی ناوه‌ندی 3ی كوردستان دا به‌شداربوو‌و به ده‌نگی خۆشی خۆی رێوڕه‌سمه‌كه‌ی خه‌مڵاند‌و جۆشێكی گه‌رم‌و تایبه‌تی دا به جه‌ژنه‌كه. به‌شه‌كانی دیكه‌ی رێوره‌سمه‌كه به چه‌شنی خواره‌وه به‌ڕێوه‌چوون: ــ شێعری "میلله‌ت" له لایه‌ن به‌ڕێز خالید ره‌سووڵی، ئه‌ندامی نیشته‌جیێ له كه‌مپی كاوه‌ی په‌نبه‌رانی كوردی ئێرانی له هه‌ولێر. په‌یامی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ــ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی 3ی كوردستان له لایه‌ن كاك ئه‌نوه‌ر محه‌ممه‌دزاده‌وه. ــ په‌یامی یه‌كیه‌تیی قوتابییانی كوردستان، زانكۆی سه‌لاحه‌دین. ــ په‌یامی په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی نیشته‌جێی كه‌مپی كاوه له |
|
|
كوردستانی عێراق. ــ سروودی "2ی رێبه‌ندان" له لایه‌ن كۆڕی هونه‌ریی ناوه‌ندی 3ی كوردستان. ــ په‌خشانێك له لایه‌ن كاك ئیدریس بیلباسی‌یه‌وه پێشكێش كرا. ــ په‌یامی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ــ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی 3ی كوردستان، له لایه‌ن خاتوو هاجه‌ر قادره‌وه پێشكێش كرا. ــ سروودی "بژی دێموكرات" له لایه‌ن كۆڕی هونه‌ریی ناوه‌ندی مێوانداری رێوره‌سمه‌كه‌وه پێشكێش كرا. پاشان به بۆنه‌ی رێزگرتن له هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش‌و ده‌نگ زۆڵالی كورد، جانێ‌و هه‌وه‌ها پیرۆزبایی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی، به‌ڕێز ره‌حیم مه‌نگووڕی، ئه‌ندامی جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن ئه‌ندام، كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی ناوه‌ندی 3ی كوردستان ده‌سته گولێكی پیرۆزبایی پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ند جانێ كرد. جانێ به ده‌نگی خۆشی خۆی‌و به پێشكێش كردنی چه‌ند گۆرانی، هاوكات له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی كردنی جه‌ژنی مێژوویی 2ی رێبه‌ندان، رێوڕه‌سمه‌كه‌ی به جۆش هێنا. ئاهه‌نگ كه كاتژمێر 12:30 ده‌ستی پێ‌كردبوو، هه‌تا سه‌عات 18:30ی ئێواره له نێو خۆشی‌و دیلان‌و گۆڤه‌ندی گه‌رمی به‌شداراندا كۆتایی پێ هات. شایانی باسه له‌م ئاهه‌نگه‌دا زیاتر له 1000كه‌س به‌شدار بوون. |
+ نوشته شده در جمعه ششم بهمن 1385ساعت 9:18 قبل از ظهر  توسط سیران و سیروان