عه‌لى مێهرپه‌روه‌ر:
من هیچ کام له‌و دوو لایه‌نه به بێ تاوان له‌و له‌ت کردنه‌دا نازانم
ئاماده‌کردنى: مادێح ئه‌حمه‌دى ئاماژه: کێشه نێوخۆییه‌کانى "حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران" ئه‌و بوو که له‌ئاکامدا له‌تبوونى ئه‌و حیزبه‌ى لێ که‌وته‌وه. ئه‌و کێشانه ده‌کرێ له چه‌ند ره‌هه‌نده‌وه لێکبدرێته‌وه‌و خهسارناسیى بکرێت.
به‌ڕێز"عه‌لى مێهرپه‌روه‌ر" 27 ساڵه له‌و حیزبه‌دا سه‌رقاڵى چالاکى و خه‌باته‌و له کۆنگره‌ى5 دا بۆته ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوهندىو19 ساڵیشه ئه‌ندامى ده‌فته‌رى سیاسى حیزبى ناوبراوه.
ناوبراوه وه‌ک که‌سێکى سه‌ربه‌خۆ له‌و حیزبه‌دا هه‌ولێکى زۆرى داوه بۆ به‌رگرى له له‌تبوونى"حدکا"و پاش ئه‌و رووداوه له راگه‌یه‌ندراوێکدا، راگرتنى خه‌باتى سیاسیى خۆى له چوارچێوه‌ى حیزبایه‌تیدا راگه‌یاند. به‌مه‌به‌ستى لێکدانه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته چه‌ند پرسیارێکمان ئاراسته‌ى به‌ڕێزیان کرد که ئه‌مه ده‌قى ئه‌و وتوێژه‌یه.
پ: به‌رێز کاک"عه‌لى مێهرپه‌روه‌ر" وه‌ک یه‌که‌م پرسیار هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانى ئه‌و لهتبوونهى "حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران" بۆچى ده‌گه‌رێته‌وه؟
و: یه‌که‌م و سهرهکىترین هۆکارى ئه‌و له‌ت بوونه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیارده‌ى جیناح بازىیهک که پشتى به به‌رنامه‌و پرۆژه‌ى تایبه‌ت نه‌به‌ستبوو و له راستییدا جیناحه‌کان له‌سه‌ر دوور‌و نزیکى له‌م که‌سایه‌تى یان ئه‌و که‌سایه‌تى له نێو حیزب‌دا شکڵى گرتبوو. جا ئه‌گه‌ر جیناحهکانیش به‌رنامه‌ى روونى بۆدوا رۆژى حیزب و بۆ کار له نێو حیزب‌دا نه‌بێ، ناچاره روو له که‌سایه‌تیه‌کان بکا. نه‌فسى جیناحه‌کان خۆى له خۆیدا جۆرێک له‌ت بوونى دروست کردبوو و به‌ره‌به‌ره که‌لێنه‌کان قووڵتر بوونه‌وه‌و به داخه‌وه هه‌وڵه‌کانیش بۆ پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و که‌لێنه ئاکامى دڵخوازى لێ نه‌که‌وته‌وه.
پ: به‌پێى ئه‌وه‌ى به‌ڕێزتان هه‌وڵێکى زۆرتان دا که پێش به‌و له‌تبوونه بگرن، ئه‌و مکانیزمانهى که له‌م پێناوه‌دا کاریگه‌ر بوون به‌ڕاى ئێوه کامانه‌ن؟
و: ئه‌و هه‌وڵانه‌ى که من له پێناوى نه‌هێشتنى جیناح بازى و به‌رگرى له له‌تبوونى حیزب دام، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسڵاحى شێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان له کۆنفرانس و کۆنگره‌کاندا، له به‌ر ئه‌وه‌ى که رۆڵى جیناحه‌کان له هێنانه سه‌ر یا هێنانه خوارى که‌سایه‌تییه‌کان که‌م بکرێته‌وه یان نهى هێڵێ. بۆ نموونه: گه‌ڵاڵه‌یه‌ک بوو که له ساڵى 1381هه‌تاویدا پێشکه‌شى ده‌فته‌رى سیاسیم کرد و پاش په‌سه‌ند کردنى ده‌فته‌رى سیاسى، پێشکه‌شى کومیته‌ى ناوه‌ندى کرا. بنه‌ماى ئه‌و گه‌ڵاڵه له‌سه‌ر پشت به‌ستن بهکارلێهاتوویى و شایسته‌یى تاکه‌کانى نێو حیزب دامه‌زرابوو، به‌و مانایه که ناسێنه‌رى هه‌رکه‌س خودى خۆى بێ و پێوانه‌ى بۆ دۆزینه‌وه‌ى قورسایى و قه‌باره‌ى خۆى له نێو حیزب‌دا هه‌ر خۆى بێ. به داخه‌وه ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه نه‌که‌وته بوارى پراکتیک و عه‌مه‌ل پێکردن. دووهه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ک که هه‌ر له‌و بواره‌دا ئاماده‌م کرد، له ساڵى 1384دا بوو که ئه‌ویش له بنه‌مادا پشتى به نه‌زه‌رو بیروڕاى گشتى به‌ده‌نه‌ى حیزب به‌ستبوو. ئه‌ویش له یه‌که‌م قۆناغه‌کانى دا له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگ به‌ره‌وڕوو بووه‌وه‌و نه‌یتوانى له به‌ر ته‌وژمى جیناح بازیدا خۆى رابگرێ. جگه له‌وانه که وه‌ک کارى بنه‌ڕه‌تى بوو، له پرۆسه‌ى ئه‌و قه‌یرانه‌ى ئه‌م دواییه‌ش دا هه‌ر چه‌نده له نێوان دوو جیناحهکهدا بێ لایه‌ن بووم، به‌ڵام سه‌باره‌ت به کێشه نێوخۆییه‌کانى حیزب بێ هه‌ڵوێست نه‌بووم، بۆیه چ به کۆبوونه‌وه، چ به نووسراو و دیارى کردنى میکانیزمى وا که بتوانێ وه‌ڵامده‌رى په‌رۆشى هه‌ردوولا بێ، هه‌وڵمدا ئه‌و دوو لایه‌نه لێک نزیک بکه‌مه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌وڵى من و دۆستان و دڵسۆزانى دیکه‌ى حیزب نه‌یتوانى به‌رگرى له‌و رووداوه تاڵه بکا.
پ: بۆچى ئه‌و دووباڵهى نێو حیزب هیچ کامیان خاوه‌ن پرۆژه و مکانیزمى جیددى بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشه ناوخۆییانه و پاراستنى یه‌کپارچه‌یى حیزبى دیموکرات نه‌بوون؟
و: پێم باشه ئه‌و پرسیاره له رێبه‌رانى ئه‌و دوولایه‌نه بکرایه. من ناتوانم له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه وه‌ڵام بده‌مه‌وه.
پ: به‌ڕاى جه‌نابتان هۆکارى ئه‌وه‌ی که ئه‌و دووباڵه له‌حیزبدا به‌نیسبه‌ت داخوازییهکانین بۆ پاراستنى یه‌کپارچه‌یى حیزب تهسامۆح و لێبووردهییهکیان نه‌بوو چییه؟
و: ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قووڵبوونهوهى که‌لێنى دووبهرهکیهکه و نادروستى ململانیه‌که.
پ: پێتان وایه لایه‌نه سیاسییه‌کانى باشوورى کوردستان (به‌تایبه‌ت یه‌کیه‌تى و پارتى) بۆ پێش گرتن بهلهتبوونى "حدکا" ده‌یانتوانى کاریگه‌ر و خاوه‌ن پرۆژه بن؟
و: پێم باشه وه‌ک شاهیدیش بێ ئه‌وه بڵێم که هه‌م پارتى، هه‌م یه‌کیه‌تى، هه‌م حکوومه‌تى هه‌رێم و هه‌م به‌ڕێزان"مام جه‌لال" و کاک "مه‌سعوود" به ناردنى نوێنه‌ر له ئاستێکى به‌رزدا په‌رۆشى و دڵنگهرانى خۆیان له بارودۆخى نێو حیزب چه‌ند جار ده‌ربڕى و ته‌نانه‌ت به راشکاوى پێى ناخۆشى خۆیان له له‌تبوونى حیزب راگه‌یاند و به‌زیانى جووڵانه‌وه‌ى کوردیان زانى. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که هه‌موو جارێک رایانده‌گه‌یاند که نایانهه‌وێ له کاروبارى نێوخۆیى ئه‌و حیزبه‌دا ده‌ست وه‌ربده‌ن و چاره‌سه‌رى کێشه‌که‌یان به خۆمان ده‌سپارد و ئێمه‌ش خۆمان به‌رپرسیارى چارهسهریهکه ده‌بووین. ئه‌و دوو رێکخراوه له‌گه‌ڵ زۆر رێکخراوى دۆستى دیکه‌ش که هه‌موو پارچه‌کانى کوردستانى ده‌گرته‌وه له لایه‌ن خۆیانه‌وه هه‌وڵى نێوبژیوانیان دا، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌وڵى دڵسۆزانه‌ى ئه‌وانیش وه‌ڵامى پێویستى وه‌رنه‌گرت.
پ: کاریگه‌رى ئه‌و له‌تبوونه له‌م بارودۆخه ناسکه‌دا له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى میللى دیموکراتیکى کورد (به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان) چییه؟
و: ئه‌م له‌تبوونه بێ ئه‌م لاو ئه‌ولا کاریگه‌رى نه‌ریتى له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى کورد به‌گشتى و بزووتنه‌وه‌ى کورد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان به‌تایبه‌تى ده‌بێ. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان ئامرازى ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به ئامانجه سیاسیى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانن به‌و حاڵه‌ش له‌تبوونى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران خه‌سارێکى قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌یه بۆ کورد له کوردستانى ئێران‌دا.
پ: ئه‌و هۆکارانه‌ى بوون به‌هۆى ئه‌وه‌یکه پاش له‌تبوونى "حدکا" ئێوه وه‌ک کهسییهتیێکى سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک نه‌که‌ون و راگرتنى خه‌باتى سیاسى خۆتان له‌چوارچێوه‌ى حیزبایه‌تیدا رابگه‌یه‌نن چییه؟
و: هه‌روه‌ک له‌راگه‌یندراوه‌که‌دا هاتبوو له لایه‌ن خۆمه‌وه به‌هۆى ئه‌و بهرپرسایهتییهى که له حیزب‌دا هه‌م بوو، نه‌مده‌توانى سه‌باره‌ت به کێشه‌کانى نێو خۆى حیزب بێ هه‌ڵوێست بم و هه‌وڵى زۆرمدا به‌ڵکوو بتوانم به یارمه‌تى که‌سانى دیکه له نێو حیزب‌دا که سه‌ربه‌خۆ بیریان ده‌کرده‌وه(هه‌رچه‌ند له بارى چۆنییه‌تییه‌وه زۆر پڕ بایه‌خ بوون، به‌ڵام له بارى چه‌ندایه‌تییه‌وه ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بوون که بتوانن ده‌ورى کاریگه‌رتر بنوێنن) به‌سه‌ر ئه‌و کۆسپه‌دا سه‌ر بکه‌وین. هه‌ر وه‌ک پێشتریش باسم کرد ههوڵکانمان بێ ئاکام مانه‌وه. من هیچ کام له‌و دوو لایه‌نه به بێ تاوان له‌و له‌ت کردنه‌دا نازانم و باش ده‌زانم که خه‌ڵکى کوردستان تا چ راده‌یه‌ک له‌و رووداوه ناره‌حه‌ت و به په‌رۆشن، بۆیه وه‌ک ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى له‌و کرده‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م گرت و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و که‌سانه هاوده‌نگم که"نا" به‌و له‌تبوونه ده‌ڵێن. داواش ده‌که‌م که ناڕه‌زایه‌تى خۆیان به چ شێوه‌یه‌ک به باش ده‌زانن، ده‌رببڕن.
پ: ئایا ئێوه به‌رنامه‌یه‌کى سیاسى نوێتان هه‌یه یا هه‌ر به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ ده‌مێننه‌وه؟
و: وه‌ک له راگهیهندراوهکهمدا هاتبوو، من ناتوانم ده‌ست له بیر‌و باوه‌ڕ و ئامانجه‌کانم که له به‌رنامه‌ى حیزبى دیموکرات‌دا هاتبوو، هه‌ڵبگرم و هه‌موو کات هه‌وڵى وه‌دیهێنانى ده‌ده‌م. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و رووداوه تاڵه هه‌رچه‌ند له راستى دا چاوه‌ڕوان نه‌کراو نه‌بوو، به‌و حاڵه‌ش بۆ من به‌تایبه‌ت له‌و کاته‌دا که له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بووم کوتووپڕ بوو، بۆیه ئێستا به‌رنامه‌یه‌کى روونم له‌و باره‌وه نییه. بێ گومان بۆ درێژه‌دان به خه‌بات له پێناو ئامانجه‌کانمدا رێگه‌ى له بار و میکانیزمى گونجاو ده‌دۆزمه‌وه.
پ: به‌پێى ئه‌وه‌ى خاوه‌ن رابردوو و پێگه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى ــ سیاسیى متمانه پێکراون بۆچى ره‌وتێکى سیاسى نوێ دانامه‌زرێنن؟
و: پێموایه له پرسیارى پێشوودا وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه.
