|
ئێنشعابه‌كانی نێو ڕیزه‌كانی حیزبی دێموكرات، هۆو ئاكامه‌كانی
به‌شی یه‌كه‌م
|
|
ته‌یموور مسته‌فایی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌و ئاوه‌ڵا بوونی مه‌یدانی تێكۆشانی سیاسی له ئێران‌و كوردستاندا حیزبه‌كه‌مان له‌ژێر ڕێنوێنیی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و بیری ورد‌و ژیرانه‌ی ڕێبه‌ری ناوداری گه‌له‌كه‌مان شه‌هیدی نه‌مر د. قاسملوو له 11ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 58 تێكۆشانی ئاشكرای خۆی ڕاگه‌یاند‌و له‌م ده‌وره له‌تێكۆشان، ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب تێكه‌ڵاوێك بوو له بیروبۆچوونی تووده‌یی، بیروبۆچونی عه‌شیره‌تی، بیروبۆچونی دیموكراتی‌و نه‌ته‌وه‌خوازی. نوێنه‌ری بیروبۆچونی تووده‌یی له ڕێبه‌ریدا غه‌نی بلوریان‌و محه‌ممه‌دئه‌مین سه‌راجی بوون‌و نوێنه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌خوازی دێموكراتی د. قاسملوو بوو‌و چه‌ند كه‌سكیش نوێنه‌ری بیری عه‌شیره‌تی بوون. ئه‌م بیر‌و بۆچوونانه له ساڵانی ده‌ربه‌ده‌ری‌و دووره وڵاتی‌دا به‌هۆی دوور بوون له وڵات‌و نه‌بوونی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هه‌رچۆنێك بێت پێكه‌وه سازابوون‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا بوو كه له دووره وه‌ڵاتی ده‌ژیان، به‌ڵام به‌هۆی دره‌نگ گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌ویش به دره‌نگه‌وه بۆ كوردستانی ئێران‌و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵك‌و به تایبه‌تی لاوانی خوێنده‌وار له‌نێوخۆی وڵات دا‌و زۆر له حیزبه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا یارگیری خۆیان كردبوو، به‌ڵام دیسان به‌هۆی ئێعتبارێك كه حیزبی دێموكرات له كۆماری كوردستان‌و جووڵانه‌وه‌ی ساڵه‌كانی 46_47 بۆی به‌جێ مابوو له‌ژێر بیری ورد‌و ژیرانه‌ی د. قاسملوودا توانی خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه، له‌م ده‌وره‌یه‌دا هه‌ركام له‌و سێ ڕوانگه‌یه كه باسمان لێوه كردن هه‌وڵیان داوه زۆرترین لایه‌نگر له‌ده‌وری خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه تا به‌ڵكوو بتوانن له كۆنگره‌ی چواره‌مدا كه له پێش بوو ڕێبه‌رایه‌تی حیزب به‌ده‌سته‌وه بگرن‌و حیزب به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره به‌رن كه له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچوونیان یه‌ك ده‌گرێته‌وه. له‌م كێشه‌یه‌دا حیزبی تووده‌و كۆماری ئیسلامی‌یش بێكار دانه‌نیشتبوون‌و به هه‌موو هێزی ماددی‌و مه‌عنه‌وی‌یانه‌وه پشتی بیر‌و بۆچونی تووده‌یی نێو حیزبی دیموكراتیان گرتبوو، به‌و نفووزه كه تووده‌یی‌یه‌كان له درێژایی مێژووی حیزب‌دا هه‌وڵیان داوه له‌نێو ئه‌م حیزبه‌دا به ده‌ستی بێنن‌و به خزاندنی ئه‌ندامانی خۆیان بۆ نێو حیزبی دێموكرات‌و ته‌بلیغ كردنی شێوه بیر‌و بۆچونی تووده‌یی ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان دا. ئه‌م سه‌ف ئارایی‌یه له‌پێش كۆنگره‌ی چواره‌مه‌وه تا نێو سالۆنی كۆنگره‌ی چواره‌م به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك به‌رده‌وام بوو. كۆنگره‌ی چواره‌م به‌و ته‌ركیب و پێكهاته‌وه كه باسمان كرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری تازه هاتوو كه ئاگایان له جه‌ریاناتی نێوخۆیی حیزبی دیموكرات نه‌بوو، پێك هات. ئاكامی كۆنگره‌ی چوار هه‌رچه‌ند دڵخواز نه‌بوو به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده كه كه‌سانێكی وه‌ك كه‌ریم حیسامی‌و حه‌مه‌دئه‌مین سه‌راجی ده‌نگیان نه‌هێنایه‌وه بۆخۆی جۆرێك له سه‌ركه‌وتن بۆ ڕه‌وتی دێموكرات‌و نه‌ته‌وه‌خواز به حیساب ده‌هات، تووده‌یی‌یه‌كان كه له كۆنگره‌دا سه‌ركه‌وتنی دڵخوازی خۆیان به‌ده‌ست نه‌هێنابوو تا بتوانن به مه‌یلی خۆیان غه‌نی بلووریان بكه‌نه سكرتێر‌و خۆشیان له ده‌فته‌ری سیاسی‌و كومیته‌ی ناوه‌ندیدا بكه‌ونه زۆرایه‌تی، ئه‌مجار هه‌وڵیان ده‌دا به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت جێگه‌پێ‌یه‌كی قاییم له نێو به‌ده‌نه‌ی حیزب‌دا كه زۆرتر گه‌نج‌و كه‌م ئه‌زموون بوون بۆ خۆیان بكه‌نه‌وه كه له‌مه‌یاندا تا راده‌یه‌ك چوونه پێش‌و غه‌نی بلووریانیش وه‌ك ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ڵبژێردرا. یه‌كێك له خاڵه په‌سه‌ند كراوه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌م درێژه‌دان به وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بوو هه‌رچه‌ند په‌سندكرانی ئه‌م بڕیاره‌ش نه‌یتوانی پێش به شه‌ڕخوازیی كۆماری ئیسلامی بگرێ‌و دوای چه‌ند مانگ به‌ناو وتووێژ، ڕێژیم به‌دنیه‌تیی خۆی نیشان دا‌و هه‌ر له ڕۆژه‌كانی به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌ی چواره‌مدا بوو كه هێرشی خۆی له پاوه‌و كامیارانه‌وه بۆ ناوچه ئازاد كراوه‌كان ده‌ست پێ كرد‌و پاش ته‌واوبوونی كونگره‌ی چواره‌میش حیزب زۆری هه‌وڵ دا تا وتووێژه‌كان به‌رده‌وام بن، به‌ڵكوو مه‌سه‌له‌ی كورد له ڕێی وتووێژه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ. ته‌نانه‌ت پاش گه‌ڵاڵه 26 مادده‌یی‌یه‌كه‌ی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد كه به ئاكام نه‌گه‌یشت، حیزبی دێموكرات له هه‌وڵێكی دیكه‌دا بۆ به ئاكام گه‌یاندنی وتووێژ گه‌ڵاڵه‌یه‌كی 6 مادده‌یی پێشكه‌ش به ده‌وڵه‌ت كرد كه ئه‌مه‌شیان بێ‌وه‌ڵام مایه‌وه. گرووپی توده‌یی نێو حیزبی دێموكرات به هاندانی حیزبی تووده هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی پێك بێن‌و ئێستدلالیان ده‌كرد له به‌ر ئه‌وه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامی رێژیمێكی دژی ئێمپریالیسته‌و ده‌بێ له‌گه‌ڵی ڕێك بكه‌وین‌و به خودگه‌ردانی كه دروشمی ئه‌وكاتی حیزبی تووده بوو ڕازی بین‌و چه‌كه‌كانمان دابنێین، به‌ڵام له‌م لاوه ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی‌كردن ئاماده‌ی درێژه‌دان به وتووێژ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خودموختاری بوو، هه‌ر له‌و كاته‌شدا ڕایده‌گه‌یاند تا رێژیمی كۆماری ئیسلامی مافی خودموختاری ته‌زمین نه‌كا، حیزب ئاماده نابێ چه‌ك دابنێ، ئه‌م كێشه‌یه تا ڕێكه‌وتی 25|3|59 كه تاقمی حه‌وت كه‌سی "غه‌نی بلوریان ، ڕه‌حیم سه‌یف قازی، فه‌وزیه قازی، نه‌وید موعینی، فاروق كه‌یخوسره‌وی، ئه‌حمه‌د عه‌زیزی‌و مام هێمن (پێویست به ئاماژه‌یه كه دواتر به بڕیاری حیزب ناوی مام هێمن له‌و لیسته‌یه‌دا ده‌رهاویژرا‌و ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌وه له شیعر‌و نووسراوه‌كانی له رادیۆ‌و بڵاوكراوه‌كانی حیزب، كه‌ڵك وه‌رده‌گیردرێ)" له نامیلكه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه به په‌یڕه‌وی له ڕێبازی دیاریكراوی كۆنگره‌ی چواره‌م ده‌چنه‌وه ناو رێژیم‌و به قه‌وڵی ئه‌وان باندی قاسملوویان وه‌ده‌ر ناوه، له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا زۆر تومه‌ت وه‌پاڵ رێبه‌رایه‌تیی حیزب به‌تایبه‌ت شه‌خسی د. قاسملوو درابوون، ئه‌وان له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا حیزبی دێموكراتیان به لادان له ڕێبازی كۆنگره‌ی چواره‌م‌و خۆیان به په‌یڕه‌وانی كۆنگره‌ی چواره‌م له قه‌ڵه‌م دابوو، ئه‌مه له كاتێك دابوو كه به‌رنامه‌ی حیزب له كۆنگره‌یه‌ك په‌سه‌ند كرابوو كه ئه‌وان شكستیان هێنابوو، له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه:" كه كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب له‌و ماوه‌یه‌دا به كوشتنی ئه‌و برا پاسدارانه زۆر جینایه‌تی كردوون كه ئه‌وانیش له به‌ر ئه‌وه‌ی ئیفشاگه‌رییان له‌و باره‌وه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و تووده‌های حیزبی نه‌كردوه، خۆیان به تاوان بار ده‌زانن". هه‌روه‌ها له نامیلكه‌كه‌یاندا وتوویانه له كوردستان دووبه‌ره هه‌یه: به‌ره‌یه‌كی سالم‌و ئینقلابی كه ده‌زانن‌و تێ‌ده‌گه‌ن كه پاراستنی شۆڕش له مه‌ترسیی پیلانه‌كانی ئیمپریالیستی له هه‌موو شتێ له پێشتر‌و گرینگتره، به‌ره‌ی دیكه ناسالم‌و دژی شۆڕشه كه ده‌ست په‌روه‌رده‌كانی ئۆوه‌یسی‌و پالیزبانن كه تێ‌ناگه‌ن‌و دارده‌ستی ئیمپریالیزمن، هه‌ر ئه‌و ئه‌ده‌بیاته كه حیزبی تووده به كاری ده‌هێنا. له لاپه‌ڕه‌ی 8ی نامیلكه‌كه‌یاندا هێنابوویان: "به‌ڕوونی‌و به بێ دوودڵی ده‌بێ بڵێین كه ئه‌م شه‌ڕه براكوژی‌یه‌و به‌رهه‌می ناسالمی دژی‌گه‌لی‌و دژی شۆڕشی هه‌ردوو لای به‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌ی كوردستانه. له ڕووداوه‌كانی ساڵی ڕابردووی سنه‌دا خه‌ڵك به چاوی خۆیان كه‌سێكیان دیتوه كه له ته‌نیشت مه‌یدانی شه‌ڕ خۆی حه‌شار داوه‌و به نۆره گولله‌یه‌ك به پادگانه‌وه گولله‌یه‌ك به خه‌ڵكه‌وه ده‌نێ". له لاپه‌ڕه‌ی 18ی ئه‌م نامیلكه‌یه‌دا هاتوه: "ده‌بێ تێبینی‌یهكانی حیزبی به‌عسی عێراق به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هه‌ڵوێستی گرووپه‌كانی به‌شدار له مه‌سه‌له‌ی كوردستان له دژی شۆڕشی ئێران بێ‌و . . . ئێستا ترسی ئه‌وه هه‌یه كه كوردستان به ته‌واوی ببێته پێگه‌ی به‌عسی عێراق‌و عه‌وامیلی ئه‌مریكاو پیلانی به‌ربلاَوتر له‌م باره‌یه‌وه له‌ئاماده‌كاری دابێ". به كورتی له به‌یاننامه‌كه‌یاندا حیزبی دێموكراتیان وابه‌سته به به‌عسی عێراق‌و به قه‌وڵی تووده‌یی‌یه‌كان ئه‌یادی ئیمپریالیزم ناودێر دهكردو ده‌یانگوت د. قاسملوو هه‌شت ملیۆن دۆلاری له ناتۆ وه‌رگرتوه بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ شۆڕشی ئیسلامی. سه‌رنج بده‌نه ئه‌و تۆمه‌ته ناڕه‌وایه كه تاقمی حه‌وت كه‌سی بۆ خۆش خزمه‌تی به كۆماری ئیسلامی ده‌یاندایه پاڵ حیزبی دیموكرات. له لایه‌ك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پاسدارانی دژی شۆڕش‌و داگیركه‌ر كه به ئه‌مری ئیمامه كۆنه‌په‌رست‌و ڕق له دڵه‌كه‌یان، كوشتنی مرۆڤی كوردیان ته‌نیا به تاوانی مافخوازی به جیهادی ئه‌كبه‌رو خزمه‌ت به ئیسلام ده‌زانی‌و ڕه‌حمیان به گه‌وره‌و بچووك‌و ژن‌و منداڵی ئه‌م میلله‌ته نه‌ده‌كرد. ئه‌م برایانه‌ی تاقمی حه‌وت كه‌سی (پاسداره‌كان) چ جینایه‌تگه‌لێك كه له كوردستان به‌ڕێوه‌یان نه‌برد؟ له لایه‌كی دیكه‌وه حیزبی دێموكراتیان به عامیلی به‌عس ناو ده‌برد. حیزبی دێموكراتێك كه پاش ڕووخانی حكومه‌تی به‌عس‌و ده‌ركه‌وتنی فایله‌كان، شێوه‌ی په‌یوه‌ندی گرتنی به حكومه‌تی به‌عسه‌وه ڕوون بووه‌وه‌و زانرا كه ئه‌م حیزبه له په‌یوه‌ندی‌یه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس سه‌ربه‌رزه‌و نه‌ك هیچ كارێكی نه‌كردوه كه شه‌رمی لـێ بكا، به‌ڵكو هه‌ر به پێی ئه‌و به‌ڵگانه ده‌ركه‌وت كه حیزب له ده‌ربازكردنی تێكۆشه‌رانی كوردی عێراق له ده‌ستی به‌عس چۆن تێ‌كۆشاوه‌و به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تیی به‌عس چۆن هه‌وڵیان داوه به‌رپرسانی ئه‌م حیزبه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌جات دانی تێكۆشه‌رانی كوردی عێراقه‌وه له‌ژێر چاوه‌دێری دام‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌تی‌كانی خۆیان بگرن. بۆیه له‌م په‌یوه‌ندی‌یه‌دا ڕووڕه‌شی بۆ تاقمی حه‌وت كه‌سی مایه‌وه و ده‌مێنێته‌وه كه چۆن بێ‌شه‌رمانه ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ده‌دایه پاڵ حیزبی دیموكرات. هۆی ئه‌سڵیی جیابوونه‌وه‌ی تاقمی حه‌وت كه‌سی له‌ڕاستیدا دوو شت بوو، یه‌كه‌م له‌ژێر ته‌ئسیری حیزبی تووده‌و ڕێنونی‌یه‌كانی‌دا ده‌یانهه‌ویست ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكرات به ده‌سته‌وه بگرن، به‌م جۆره جێگا پێ‌یه‌ك بۆ حیزبی تووده‌ی ئیكسپایربوو له‌كوردستان بكه‌نه‌وه، حیزبی تووده‌یه‌كی به‌دناو كه ده‌یهه‌ویست له خۆشه‌ویستی حیزبی دیموكرات كه‌ڵكی خراپ وه‌ربگرێ. دووهه‌م هۆی بێ‌وره‌یی‌و وره‌به‌ردانی ئه‌و تاقمه‌و داروده‌سته‌كانیان بوون كه توانای شۆڕش كردنیان نه‌مابوو‌و ده‌یانهه‌ویست ته‌سلیم ببنه‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ناچار به تیئۆری داتاشین بوون كه گوایا ڕێژیم دژی ئیمپریالیسته‌و له‌و قۆناغه‌ی خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی‌دا ده‌بێ هه‌موو شتێك فیدای ئه‌و جۆره خه‌بات كردنه بكرێ، ته‌نانه‌ت دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وه‌ییش كه فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی پێكهاتنی حیزبی دێموكرات بوون، له پێناوی‌دا قوربانی بكرێ كه ئه‌مه‌شیان جێگای په‌سندی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب نه‌بوو، بۆیه دوای هه‌ڵوێست گرتنه‌كه‌ی تاقمی حه‌وت كه‌سی شه‌هیدی نه‌مر د. قاسملوو له‌مهاباد بۆ خه‌ڵك قسه‌ی كرد‌و ڕایگه‌یاند تاقمی حه‌وت كه‌سی ده‌ڵێن چه‌ك دابنێین‌و ته‌سلیمی ڕێژیم بینه‌وه، خه‌ڵكینه ئێوه ده‌ڵێن چی؟ چه‌ك دابنین یا چه‌ك دانه‌نین؟ له وه‌ڵامدا خه‌ڵك هاواریان ده‌كرد "چه‌ك دانانێین‌و موبارزه ده‌كه‌ین". پاش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه نازناوی تاقمی خائینی حه‌وت كه‌سییان له‌سه‌ر دانان‌و به خائێنیان ناسین‌و وبه تۆمار‌و نامه پشتیوانی‌یان له ڕَیبه‌رایه‌تیی حیزب ده‌ربڕی. پاش ئه‌و هه‌لوێست گرتنه تاقمی حه‌وت كه‌سی ژماره‌یه‌ك له كومیته‌و ئه‌ندامان‌و ته‌نانه‌ت "رێكخراوی لاوانی حیزب" له‌گه‌ڵ گرووپی حه‌وت كه‌سی ڕۆیشتنه‌وه ناو رێژیم‌و ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانایان دابوو خزمه‌تیان به كۆماری ئیسلامی‌و ته‌نانه‌ت جاسووسی‌یان له‌سه‌ر خه‌ڵك‌و تێكۆشه‌رانی دیموكرات كرد. حیزبی تووده‌و چریكه ئه‌كسه‌رییه‌ته‌كانیش به ڕاگه‌یه‌ندراو پشتگیری‌یان له تاقمی حه‌وت كه‌سی كرد به‌ڵام تاقمی حه‌وت كه‌سی كه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه وه‌لانرابوون‌و نازناوی خائێنیان له‌سه‌ر دانرابوو، زۆر زوو له سێ به‌شدار بوون به بڵقی سه‌رئاو‌و توانه‌وه‌و كۆتایی‌یان پێ هات. به‌شی یه‌كه‌م بوون به به‌شێك له رێژیم وه‌ك فارووق كه‌یخوسره‌وی‌و... به‌شی دووهه‌م پێش له كونگره‌ی حه‌وته‌م داوایان كرد بگه‌ڕێنه‌وه نێو حیزب، كومیته‌ی ناوه‌ندی پێی ڕاگه‌یاندن ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو حیزب به‌ڵام پێش له‌وه بگه‌ڕێنه‌وه پێویسته هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رانبه‌ر به چالاكیی ڕابردوویان هه‌م به‌رانبه‌ر به سیاسه‌تی ئه‌و كاتی تاقمی حه‌وت كه‌سی كه دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه میللی ـ دێموكراتیكی خه‌ڵكی كوردستان بوو روون بكه‌نه‌وه، هه‌م به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی نێوخۆی حیزب به‌و شێوه‌یه له كونگره‌ی شه‌شه‌مدا په‌سندكراوه قه‌بووڵ بكه‌ن. ئه‌وجار حیزب ماوه‌یه‌كیان بۆ دیاری ده‌كا ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا نیاز پاكی‌و دڵسۆزیی خۆیان به كرده‌وه نیشان دا ئه‌و كاته تاك تاك به ئه‌ندامی حیزب وه‌ر ده‌گیرێنه‌وه. ئه‌م هه‌ڵوێسته له دوو باره‌وه دروست بوو، یه‌كه‌م هه‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی تێ‌دا نه‌بوو، دووهه‌م حیزبی دێموكرات وه‌ك حیزبێكی به‌رپرس‌و سینگ فراوان رێگا له هیچ هاونیشتمانیه‌ك بۆ به‌شداری له خه‌بات ناگرێ‌و ئه‌م بۆچوونه‌ی خۆیان ده‌بێ به شێوه‌ی نوسراوه بده‌ن به حیزب كه به پێی ئه‌م مه‌رجه چه‌ند كه‌سێكیان گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو حیزب. به‌شی سێهه‌میش له راگه‌یه‌ندراوێكی ره‌سمی‌دا خۆیان هه‌ڵوه‌شاوه ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه ژماره‌یه‌كیان چوونه‌وه باوه‌شی حیزبی دایكیان توده(سراجی، بلوریان)و غه‌نی بلووریان ده‌ستبه‌جێ بوو به ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی تووده، سه‌رئه‌نجام ناوێك له‌و تاقمه نه‌ماو ئێستاش خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك به‌شێك له مێژوو سه‌یری ده‌كه‌ن. لێره‌دا بۆ كۆتایی ئه‌م به‌شه له وتاره‌كه ئاماژه به قسه‌یه‌كی شه‌هید د. قاسملوو له باره‌ی غه‌نی بلووریانه‌وه ده‌كه‌م: د.قاسملوو له سه‌فه‌رێكی ئورووپایی خۆی‌دا چاوی به غه‌نی بلووریان ده‌كه‌وێ‌و غه‌نی بلووریان پێی ده‌ڵێ: "من لێره‌دا (حیزبی توده) كار بۆ ئێوه ده‌كه‌م! د.قاسملووش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ باوه‌ڕت پێ ده‌كه‌م چۆن ئه‌وكات له حیزبی دیموكراتدا بووی بۆ حیزبی تووده كارت ده‌كرد، بۆیه ئێستاش كه له حیزبی تووده‌دای بۆ ئێمه كار ده‌كه‌ی".
سه‌رچاوه‌كان: 1ـ نوسراوه‌ی تاقمی حه‌وت كه‌سی. 2ـ وتاره‌كانی د. قاسملوو 3ـ راپۆرتی كومیته‌ی ناوه‌ندی بۆ كۆنگره‌ی حه‌وته‌م |
|
ئێنشعابه‌كانی نێو ڕیزه‌كانی حیزبی دێموكرات، هۆو ئاكامه‌كانی
به‌شی دووهه‌م
|
|
ته‌یموور مسته‌فایی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
تاقمی حه‌وت كه‌سی ئه‌گه‌رچی ئینشعابی خۆیان راگه‌یاند به‌ڵام یا له ژێر رێنوێنی حیزبی تووده‌دا یان به هه‌ر هۆیه‌كی دیكه له حیزب‌دا ریشه‌كێش نه‌بوون‌و هه‌رماوه‌یه‌ك دوای ئینشعاب پاش ماوه‌ی ئه‌م بیروبۆچوونه به شێوه‌یه‌كی دیكه سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌و ره‌حمان كه‌ریمی كه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بوو له كه‌لاسێكی كادری كه له پاییزی 59 پێك هاتبوو رایگه‌یاندبوو كه پاسدار نیهادی ئینقلابی‌یه‌و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ پاسداران حه‌ره‌كه‌تێكی دژه شۆڕشانه‌یه‌و پاش ماوه‌یه‌كی، كورت خۆی گه‌یانده لای هێزه‌كانی نه‌حۆو سمكۆو له‌وێ له گه‌ڵ سه‌ننار مامه‌دی‌و جه‌هانگیری ئیسماعیل زاده كه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بوون‌و جۆره زیزبوونێكیان له حیزب هه‌بوو یه‌كی گرته‌وه‌و به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رێژیم شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كرد تا به پێی پیلانێكی رێژیم ده‌یهه‌ویست به هۆی ڕه‌حمان كه‌ریمی‌یه‌وه سه‌ننار مامه‌دی بگرێ، به‌ڵام سه‌ننار مامه‌دی به‌م پیلانه‌ی زانی‌و ره‌حمان كه‌ریمی گرت‌و ئیعدامی كرد. ته‌نانه‌ت پاش رۆیشتنی ره‌حمان كه‌ریمی دیسان پاشماوه‌ی شێوه‌ی بیری تووده‌یی له نێو حیزب‌دا مانه‌وه‌و ترسنۆكانه‌و به نهێنی خه‌ریكی یارگیری له نێو ڕیزه‌كانی حیزب‌دا بوون. د.قاسملوو له لایه‌ك بۆ ریشه‌كێش كردنی ئه‌م شێوه بیروبۆچوونه له نێو حیزبی دێمۆكرات‌و سنووردانان له نێوان حیزب‌و شێوه‌ی بیروبۆچوونی تووده‌یی‌داو له هه‌مان كاتدا بۆ نیشاندانی ئه‌و راستییه كه له سۆسیالیزمی مه‌وجودی ئه‌وكاتدا، نه‌بوونی دێمۆكراسی وه‌ك كه‌م‌وكۆڕی‌یه‌كی زه‌ق‌و به‌رچاوه، بۆیه ئامانجی دواڕۆژ سۆسیالیزمی دێمۆكراتیكی له پێشدا له پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و پاشان له كۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا هێنایه به‌رباس. له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا تاقمی به‌جێ‌ماوی سه‌ر به بیروباوه‌ڕی تووده‌یی وه‌خۆ كه‌وتن‌و ده‌ستیان به‌ته‌بلیغاتێكی پان‌و به‌رین كرد. به‌شێك له لاوه‌كان بۆ ته‌زاهور به سۆسیالیست بوون ده‌ستیان دایه خوێندنه‌وه‌ی كتێبه كۆن بووه‌كانی ده‌ورانی لنین‌و ماركس. هه‌ر ئه‌و كتێبانه كه له لایه‌ن حیزبی تووده‌وه ته‌رجومه‌و ته‌فسیر كرابوونه‌وه‌و خۆیان بۆ شه‌ڕی كۆنگره به دژی سۆسیالیزمی دێمۆكراتیك‌و به قسه‌ی خۆیان پشتیوانی له سۆسیالیزمی مه‌وجود ئاماده ده‌كرد. له نێو كۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا به مه‌تره‌ح بوونی سۆسیالیزمی دێمۆكراتیك وه‌ك ئامانجی دواڕۆژی حیزب، قسه‌و باس‌و كێشه به توندی ده‌ستیان پێكرد. یه‌كێك له قسه‌كه‌ره‌كان جه‌لیل گادانی بوو، ئه‌و له قسه‌كانی‌دا ده‌یگوت: "سۆسیالیزم پیشوه‌ندو په‌سوه‌ند هه‌ڵگر نیه‌و زیاد كردنی په‌سوه‌ندو پێشوه‌ند خیانه‌ته به ئارمانی سۆسیالیزم". ئه‌وانی‌تریش هه‌ر به‌مجۆره‌و له‌م بابه‌ته‌وه درێژه‌یان به قسه‌كانیاندا، هه‌ر كامه‌و له كتێبێكدا چه‌ند ڕه‌سته له قسه‌كانی ماركس‌و لنینیان یادداشت كردبوو‌و له دژی سوسیالیزمی دێموكراتیك وه‌ك فاكت ده‌یانهێناوه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام سۆسیالیزمی دێمۆكراتیك له‌كۆنگره‌دا په‌سه‌ند كرا. پاش كۆنگره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزب به‌و كه‌سانه‌ی كه دژی سۆسیالیزمی دێمۆكراتیك بوون رایگه‌یاند كه ده‌بێ بۆ جێگیر كردنی ئه‌و بڕیاره له حیزب‌دا هه‌وڵ بدرێ، بۆیه ئێستاكه سۆسیالیزمی دێمۆكراتیك په‌سه‌ند كراوه‌و بووه‌ته بیروباوه‌ڕی حیزب ده‌بێ بۆ چه‌سپاندنی هه‌وڵ بدرێ. به‌ڵام لایه‌نگرانی تووده‌یی نێو حیزب ئاماده نه‌بوون بڕۆنه ژێر باری ئه‌و بۆچوونه‌وه‌و ده‌ستیان دایه ته‌بلیغات به دژی سۆیالیزمی دێمۆكراتیك، بۆیه له لایه‌ن رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌وه پێ‌یان راگه‌یه‌ندرا كه ئه‌وان ناتوانن ئه‌ندامی حیزب بن‌و له حیزب ده‌ركراون. چه‌ند كه‌سێكیش قه‌ناعه‌تیان هێنا‌و له نێو حیزب‌دا مانه‌وه‌و درێژه‌یان به تێكۆشانی خۆیان دا. پاش كۆنگره‌ی شه‌شه‌م‌و حه‌وته‌م كه كه‌م كه‌م له وڵاتانی سۆسیالیستی‌و له هه‌موو دنیادا سۆسیالیزمی مه‌وجود به‌ره‌و هه‌ره‌سهێنان ده‌چوو، پاشماوه‌ی بیروبۆچوونی تووده‌یی له بێ‌ده‌نگی‌دا مابوونه‌وه‌و تێكۆشانێكی ئه‌وتۆیان نه‌مابوو به‌ڵام تاقمێكیان كه باندبازی و ده‌سته‌به‌ندی بۆیان ببوو به كولتوور، ده‌ستیان دایه ژێر باڵگرتنی كه‌سانی بێ‌نه‌زم‌و ته‌نبه‌ڵ‌و ته‌وه‌زه‌ل‌و به‌رده‌وام خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌سانی بێ‌نه‌زم‌و ته‌نبه‌ڵ له ده‌وری خۆیان بوون‌و هه‌ركه‌س له لایه‌ن حیزبه‌وه به هه‌ر هۆیه‌ك سزا ده‌درا پێوه‌ندی‌یان پێوه ده‌كردن‌و به له‌شكه‌ری خۆیان زیاد دهكردو ئه‌م شێوه كاره تا ده‌هات په‌ره‌ی ده‌گرت‌و له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو كه له ده‌فته‌ری سیاسی‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌پرسایه‌تی‌یان هه‌بوو‌و له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا بێ‌نه‌زمی‌و ته‌نبه‌ڵی‌و ته‌وه‌زه‌لی له ژێرباڵی ئه‌م به‌رپرسانه‌دا له په‌ره‌گرتندا بوو‌و رۆژبه‌رۆژ ئوسوول‌و نه‌زم مانای خۆی له ده‌ست ده‌داو حیزبیان به‌ره‌و ئانارشیزم ده‌برد. له‌م كات‌و ساته‌دا بوو كه د.قاسملوو داوای له‌م بانده كرد كه ده‌ست له كاره‌كانیان بكێشن به‌ڵام بێ‌سوود بوو. بۆیه د.قاسملوو به‌و ئاكامه گه‌یشت كه له كۆنگره‌ی هه‌شته‌مدا چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه بدۆزێته‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به راوێژكردن له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی ده‌فته‌ری سیاسی بڕیاریان دا له كۆنگره‌ی هه‌شته‌م دا هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی رێبه‌ری به‌پێی لیسته‌یه‌كی فیكس بێت، واته هه‌ر لایه‌نێك لیسته‌یه‌كی فیكس بدات‌و خه‌ڵك به لیسته ده‌نگ بدات. ئه‌م پێشنیاره له نێو ئه‌ندامانی رێبه‌ری‌دا مه‌وافیق‌و موخالیفی هه‌بوو به‌ڵام د.قاسملوو له سه‌ر هه‌ڵبژاردن به لیسته‌ی فیكس سوور‌و پێ‌داگر بوو. باندی ناوبراو وه‌خۆ كه‌وتن‌و له كۆمیته ناوه‌ندی‌و كومیته شارستانه‌كاندا به هۆی ده‌ست‌و په‌یوه‌ندی‌یه‌كانیانه‌وه هه‌وڵیان ده‌دا زۆرترین لایه‌نگری خۆیان ببه‌نه كۆنگره‌و له ئاكام دا پاش به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كانی شارستان‌و ده‌فته‌ر بۆ هه‌ڵبژێرانی نوێنه‌ر بۆ كۆنگره، كۆنگره‌ی هه‌شته‌م له رێكه‌وتی 28ی به‌فرانباری 66 له شاری سلێمانی ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. كۆمیسیونه‌كانی پێوه‌ندی‌دار به ئیداره‌ی كاری كۆنگره دیاری كران. كۆنگره پاش 5 ڕۆژ له رێكه‌وتی 2ی به‌فرانباری 66 (ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان) كۆتایی به كاره‌كانی هێنا. بڕگه‌ی یه‌كه‌می كاری كونگره ده‌نگ وه‌رگرتن بۆ مه‌شرووعیه‌تی كونگره بوو كه به تێكڕای ده‌نگ به‌شداربوان ده‌نگیان به مه‌شرووعیه‌تی كونگره دا. له‌مه‌ڕ كونگره‌ی هه‌شته‌م‌و ئاكامه‌كانی ئه‌م چه‌ند خاڵه جێگای سرنج‌و تێڕامانه: 1ـ له كۆنفرانسه‌كانی پێش كۆنگره‌ی هه‌شته‌م، نوێنه‌رانی كۆنگره به‌شێوه‌یه‌كی دێموكراتیك هه‌ڵبژێردرابوون‌و به هه‌ق نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌ندامان‌و كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب بوون. هیچ كه‌سیش له كۆنگره ئێعتێرازی به شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران نه‌كرد‌و مه‌شرووعیه‌تی كۆنگره‌ی نه‌خسته ژێر پرسیار. كه‌وابوو كۆنگره هه‌م سه‌لاحییه‌ت‌و هه‌م مه‌شرووعییه‌تی بڕیاردانی له‌سه‌ر هه‌موو گیر‌وگرفته سیاسی‌و ته‌شكیلاتی‌و نیزامی‌یه‌كان‌و، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گۆڕین یا نه‌گۆڕینی به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆ هه‌بوو. 2ـ كۆنگره پاش باسێكی پڕنێوه‌ڕۆك، به تێكڕای ده‌نگ راپۆرتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌سند كرد‌و بڕیاری پێویست له‌سه‌ر گۆڕینی هێندێ له به‌نده‌كانی به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆی دا. 3ـ له كۆنگره پێشنیار كرا كه بۆ هه‌ڵبژاردنی كومیته‌ی ناوه‌ندی، لیستی سابیت هه‌بێ. له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیاره نوێنه‌رانی كۆنگره به دوور‌و درێژی وه‌ك موافیق‌و موخالیف قسه‌یان كرد‌و كۆنگره به زۆربه‌ی ده‌نگ لیستی سابیتی په‌سند كرد. چونكه كۆنگره به‌رزترین ئۆرگانی حیزبه‌كه‌مانه، به‌م شێوه‌یه پێشكه‌شكردنی لیستی سابیت مه‌شرووعیه‌تی ته‌واوی په‌یدا كرد. 4ـ شه‌ش كه‌س له ئه‌ندامانی پێشووی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كه ناویان له لیستی 25 كه‌سیدا هاتبوو، داوایان كرد ناویان له لیسته‌كه‌دا بێته ده‌رێ. ئێستێدلالیان ئه‌وه بوو كه چونكه دژی شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن به لیستی سابیت ده‌نگیان داوه، نابێ ناویان له لیسته‌كه‌دا بێ. 5ـ له ئاكام دا به زۆربه‌ی ده‌نگ 19 كه‌س به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و 7 كه‌س به جێگر هه‌ڵ‌بژێردران. با بزانین هۆی ئه‌وه كه هێندێك له‌و كه‌سانه دژی شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن به لیستی سابیت بوون، چ بوو؟ ئێستێدلالی ئه‌م كه‌سانه ئه‌وه بوو كه گۆیا ئه‌م شێوه هه‌ڵبژاردنه دژی دێموكراسی‌و دژی پێڕه‌وی نێوخۆیی حیزبه، كه ئه‌وه راست نه‌بوو. چونكه له‌لایه‌ك له پێڕه‌وی نێوخۆدا شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری نه‌كراوه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆنگره‌ش وه‌ك به‌رزترین ئۆرگان مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه پێڕه‌وی نێوخۆش بگۆڕێ. ئه‌وه كۆنگره بوو كه بڕیاری ده‌دا ئایا هه‌ڵبژاردن به لیستی سابیت بێ یان به شێوه‌ی تاكه كه‌س‌و، ئه‌مه نیشان ده‌دا هیچ شتێكی دژه دێموكراتیك رووی نه‌داوه‌و كۆنگره به زۆربه‌ی ده‌نگ به شێوه‌یه‌كی دێموكراتیك چه‌شنی هه‌ڵبژاردنی به لیستی سابیت په‌سند كرد. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی ئه‌وانه دژی لیسته‌ی فیكس وه‌ستان، پێ‌یان وابوو له لیسته‌ی پێشنیاركراودا ناویان نیه كه به پێشكه‌شكردنی لیسته‌كه چه‌وتبوونی ئه‌و بۆچوونه به ته‌واوی ده‌ركه‌وت. 6ـ لیسته‌كه چۆن ئاماده كرا؟ له پێشدا كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌موو كۆنفرانسه‌كان كه نوێنه‌ریان بۆ كۆنگره ناردبوو، پێكه‌وه دانیشتن‌و ناوی هاوڕێیانیان بۆ ئه‌ندامه‌تی‌و جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و هه‌روه‌ها بۆ موشاویر پێشنیار كرد. له پاشان راگه‌یه‌ندرا ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی خۆی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كاندیدا ده‌كا، با ناوی خۆی بدا به كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، پاش ئه‌وه كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن به مه‌شوه‌ره‌ت له‌گه‌ڵ هێندێ له ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ری لیسته‌كه‌ی ته‌كمیل كرد‌و لیستێكی 25 كه‌سی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئاماده كرد. پێش ته‌كمیل كردنی لیسته‌كه، سكرتێر‌و چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب، له‌گه‌ڵ زیاتر له 10 كه‌س له ئه‌ندامانی پێشووی كومیته‌ی ناوه‌ندی قسه‌یان كرد بۆ ئه‌وه ئه‌ندامه‌تیی كومیته‌ی ناوه‌ندیی تازه قبووڵ بكه‌ن. به داخه‌وه هێندێك له‌وانه جه‌وێكی زۆر ناله‌باریان ساز كرد‌و به سازكردنی ته‌حریم "ئابستراكسیۆن" ئاماده نه‌بوون له‌گه‌ڵ كومیته‌ی ناوه‌ندی هاوكاری بكه‌ن. ته‌نانه‌ت هێندێكیان پاش قبووڵ‌كردن له‌سه‌ر فشاری ره‌فیقه‌كانیان په‌شیمان بوونه‌وه! 7ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیسان كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن به دروستی زانی كه ناوی 6 كه‌س له‌وانه له لیسته‌كه‌دا بۆ ئه‌ندامه‌تیی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێشنیار بكرێن، به‌ڵام ئه‌م شه‌ش كه‌سه‌ش رایان گه‌یاند كه ئاماده‌ی هاوكاری له لیسته‌كه‌دا نین‌و زۆربه‌یان سوپاسی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنیشیان كرد. 8ـ كۆنگره به زۆربه‌ی ده‌نگ لیسته‌كه‌ی په‌سند كرد‌و یه‌كێك له هاوڕێیانیش كه به جیا خۆی كاندیدا كردبوو وه‌ك جێگر هه‌ڵبژێردرا كه ئه‌مه خۆی نیشانه‌یه‌كی دیكه له شێوه‌ی دێموكرات بوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه بوو. 9ـ ئه‌وانه‌ی دژی شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن به لیستی سابیت بوون، له‌ڕاستیدا هیچ ئێستێدلالێكیان نه‌بوو‌و نیشانیان نه‌دا كه بۆچی ئه‌م شێوه‌یه باش نیه. ته‌نیا ئه‌وه‌یان ده‌گوت كه پێشتر له حیزبی ئێمه‌دا شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كه‌سی باو بووه‌و ئه‌م شێوه‌یه تازه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ بگوترێ حیزبی ئێمه له هێنانی زۆر شێوه‌ی نوێی تێكۆشانی سیاسی‌و ته‌شكیلاتی ده‌ستپێشخه‌ر بووه‌و هه‌موو جارێكیش پاش ماوه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه كه پێشتر قانیع نه‌ببوون، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و شێوه تازانه چه‌نده به قازانجی حیزب بوون. نموونه‌ی ئه‌م شێوه تازانه هێنانی سوسیالیزمی دێموكراتیك له كۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا بوو كه زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه دژی لیسته‌ی سابیت بوون، ئه‌و كاتیش دژی هێنانی سوسیالیزمی دێموكراتیك وه‌ك ئامانجی دواڕۆژی حیزب بوون‌و ئێستا ده‌رده‌كه‌وێ هێنانی سوسیالیزمی دێموكراتیك له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا چه‌نده پێشكه‌وتوانه‌و سه‌رده‌مییانه كه ئه‌وده‌م لێی تێ‌نه‌ده‌گه‌یشتن. 10ـ هێنانی لیسته‌ی سابیت له هه‌لومه‌رجێكدا بوو كه ناكۆكی له كومیته‌ی ناوه‌ندیدا له‌سه‌ر بێكاری‌و كه‌م كاری‌و بێ‌ته‌فاوه‌تی‌و نان به قه‌رزدان‌و بێ دیسیپلینی له‌لایه‌ك، پڕكاری‌و دڵسۆزی‌و ئوسووڵی‌بوون‌و پاراستنی دیسیپلین له لایه‌كی دیكه بوو، له وه‌زعی ناسكی ئه‌وه‌ده‌مدا حیزبێكی شۆڕشگێڕ وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران نه‌ی‌ده‌توانی كه دێموكراسی، دیسیپلین، نه‌رمی‌و ئوسووڵی‌بوون پێكه‌وه به‌ڕێوه نه‌چن. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له‌و كاته‌دا به‌هۆی قوتبێك له ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی كه پێك هاتبوو و ئه‌ندامانی بێكاره‌و بێ‌ته‌فاوت‌و فورسه‌ت ته‌ڵه‌بی له بن باڵی خۆی‌دا كۆ ده‌كرده‌وه‌و ببوو به هۆی بێ‌دیسیپلینی‌و دڵساردیی زۆر له هاوڕێیان، هاوكاری زۆر سه‌خت‌و دژوار بوو. هێنانی لیستی سابیت له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی پێك ده‌هێنا كه له كۆنگره‌دا كه‌سانێك بۆ ئه‌ندامه‌تیی كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرێن كه تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكارییان هه‌بێ‌و ئاماده بن به‌رپرسایه‌تی‌یه‌كان به ئه‌ستۆ بگرن. دیاره مه‌به‌ست له هه‌ماهه‌نگی ئه‌وه نه‌بوو كه ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی له‌سه‌ر هه‌موو گیر‌وگرفتێك یه‌ك نه‌زه‌ر‌و یه‌ك ده‌نگ بن. به‌پێچه‌وانه‌وه له كومیته‌ی ناوه‌ندیدا نه‌زه‌ری جیاواز‌و ناكۆكیی بۆچوون شتێكی ره‌وایه. مه‌به‌ست ئه‌وه بوو، ناكرێ هێندێ كه‌س دڵسۆز بن، دیسیپلینیان هه‌بێ، رۆژ تا ئێواره كار بكه‌ن، هێندێ كه‌سیش بێ‌ته‌فاوت، بێ دیسیپلین بن‌و بێكاردابنیشن. ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش زیاتر ببن به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی بێ‌ته‌فاوه‌تی‌و بێ‌دیسیپلینی‌و بێكاری له هه‌موو به‌ده‌نه‌ی حیزب‌دا. 11ـ له كۆنگره‌ی حه‌وته‌مدا هه‌رچه‌ند ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی به‌ڵێنیان دابوو له هه‌ر شوێنێك كاریان بۆ دیاری بكه‌ن، به‌ڕێوه‌ی به‌رن. له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی پاش كۆنگره‌ی حه‌وته‌مدا به به‌ڵێنه‌ی خۆیان پابه‌ند نه‌بوون. له ئاكامدا له 25 ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی 19 كه‌سیان له ده‌ورووبه‌ری ده‌فته‌ری سیاسی مانه‌وه. چوار ئه‌ندام‌و جێگری كومیته‌ی ناوه‌ندی ته‌نیا له فێرگه نیشته‌جێ ببوون كه زۆربه‌یان كاریان زۆر كه‌م بوو. (له‌و كاته‌دا حیزب 15 كومیته شارستانی هه‌بوو كه پێویست بوو به‌رپرسه‌كانیان ئه‌ندامی رێبه‌رایه‌تی بن، هه‌ربۆیه له كۆنگره ده‌نگیان پێ درابوو) بوونی لیستی سابیت له‌و كاته‌دا ئه‌م گیر‌وگرفته‌شی چاره‌سه‌ر كرد‌و ئه‌وانه‌ی كه ده‌هاتنه ناو لیسته‌كه‌وه، له پێشدا ده‌یان زانی بۆ چ كارێك هه‌ڵبژێردراون‌و له ئاكامدا هه‌ركه‌س خه‌ریكی كاری دیاریكراوی خۆی ده‌بوو. 12ـ ئه‌و چه‌ند كه‌سه به‌ڵێنیان دا ئه‌گه‌رچی نایه‌نه ناو لیسته‌كه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌ن كار بكه‌ن. به‌ڵام پاشان به قسه‌كانی خۆیان وه‌فادار نه‌مانه‌وه‌و ده‌ستیان دایه ته‌بلیغات دژی ئاكامه‌كانی كۆنگره‌و ئه‌و كاتیش سیاسه‌تی ئێمه واته رێبه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م بۆ جووڵانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه لانی زۆری نه‌رمی بێ‌لادان له ئوسووڵ بوو كه ئه‌و سیاسه‌ته‌شمان به‌ڕێوه برد. وه‌ك باس كرا ئه‌م بانده ده‌ستیان دایه ته‌بلیغ به دژی ئاكامه‌كانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م‌و به جه‌وسازی له چه‌ند كۆمیته شارستان‌و ده‌وروبه‌ری ده‌فته‌ر داوایان ده‌كرد كۆنگره‌ی نائاسایی بگیرێته‌وه‌و ئه‌م داواكاری‌یه له كاتێك دا بوو كه چه‌ند رۆژ به‌سه‌ر گرتنی كۆنگره تێ‌په‌ڕیبوو‌و به‌پێی ئه‌ساسنامه كاتێك كۆنگره‌ی نائاسایی ده‌گیرا كه 2 له‌سه‌ر 3ی ئه‌ندامانی حیزبی داوای بكه‌ن، یا كۆمیته‌ی ناوه‌ندی گیروگرفتێكی بۆ بێته پێش كه نه‌توانێ ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕێنێ‌و داوای گرتنی كۆنگره‌ی نائاسایی بكا، كه هیچكام له‌م دوو خاڵه له ئارادا نه‌بوون. ئه‌وانه‌ی كه داوای كۆنگره‌ی نائاسایی‌یان ده‌كرد له چاو كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی حیزب‌دا ژماره‌یان زۆر كم بوو‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندیش ده‌یتوانی ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕێنێ‌و هیچ گیروگرفتێكی نه‌بوو بۆیه گرتنی كۆنگره‌ی نائاسایی جێگای باس نه‌بوو. دوای ماوه‌یه‌ك جه‌وسازی‌و گێره‌وكێشه كه‌م كه‌م دژبه‌ره‌كانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی به‌ره‌و قه‌ڵادزێ‌و رانیه شۆڕ بوونه‌وه‌و هه‌واڵی دانیشتنی كاك حه‌سه‌ن ره‌ستگارو چه‌ند كه‌سی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ موجاهێدینی ره‌جه‌وی بڵاو كرایه‌وه. ئه‌م ده‌نگۆیه له كاتی به‌رده‌وام بوونی كۆنگره له شاری سلێمانیشدا هه‌بوو كه كاك حه‌سه‌ن ره‌ستگارو چه‌ند نه‌فه‌ر له هاوڕێكانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری موجاهیدین له‌و شاره دانیشتوون‌و به‌م چه‌شنه به هاوكاری موجاهیدین كه دژی حیزبی دێمۆكرات بوو گه‌رای جیابوونه‌وه له حیزب دانراو باقی هاوڕێكانیان به‌ره‌به‌ره به یه‌ك‌و به دوو به دوای ته‌سفیه‌حیساب له حیزب به بیانووی دانیشتن به‌ره‌و قه‌ڵادزێ‌و رانیه شۆڕ بوونه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگره‌كانیشیان به شه‌و هه‌ڵده‌هاتن. رێبه‌رایه‌تی حیزب به هه‌ست كردن به دواڕۆژی ئه‌و هاوڕێیانه ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵی خۆی دا بۆ مانه‌وه‌یان له ریزه‌كانی حیزب‌دا به‌ڵام بێ‌فایده بوو‌و هه‌ر چه‌ند رۆیشتنه‌كه‌یان له زستانی 66 بوو به‌ڵام دروست له رێكه‌وتی 1/1/67 ، به راگه‌یاندنی 10 خاڵ جیابوونه‌وه‌ی(ئینشعاب) خۆیان له حیزب راگه‌یاند. له‌و 10 خاڵه‌دا هاتبوو: 1ـ داڕشتنه‌وه‌ی بناغه‌كانی ئوسووڵی دژی ئیمپریالیستی له حیزبدا‌و وه‌لانانی سیاسه‌ت‌و مانۆره سازشكارانه‌كان‌و ڕاست ئاژویانه‌ی فراكسیۆنی شه‌ره‌فكه‌ندی ـ قاسملوو له سازان له گه‌ڵ كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه ئیمپریالیستی‌یه‌كان‌و ئوپۆزیسیۆنی دژی شۆڕشی به‌ستراوه به‌وان. 2ـ تێكۆشان بۆ دامه‌زراندنی پێوه‌ندی دۆستانه له گه‌ڵ وڵاتانی سوسیالیستی‌و پێشكه‌وتنخواز‌و به‌هێزكردن‌و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی له گه‌ڵ حیزب‌و ڕێكخراوه پێشكه‌وتنخوازه‌كان‌و هاوپێوه‌ندی له گه‌ڵ جووڵانه‌وه ڕزگاریخوازه نیشتمانی‌یه‌كان. 3ـ پێ‌داگرتن له سه‌ر درێژه‌پێدان‌و په‌ره‌پێدانی خه‌باتی چه‌كدارانه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی سازشكارانه‌و وتووێژ خوازانه به‌رامبه‌ر به ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، سیاسه‌تێك كه جگه له پێكهێنانی گومان‌و دوودڵی له‌مه‌ڕ ماهیه‌تی ڕێژیم ئاكامێكی نه‌بووه. 4ـ پشتیوانی له تێكۆشانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری ئێران‌و عێراق‌و دامه‌زراندنی ئاشتی له نێوان دوو وڵات‌دا له سه‌ر بناغه‌ی بڕیاری 598ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش. 5ـ هه‌وڵدان بۆ له نێوبردنی ئاڵۆزی (تشنج زدایی) نیوان حیزب‌و ڕێكخراوه خه‌باتگێڕ‌و دیمۆكرات‌و شۆڕشگێره‌كان له ئاستی ئێران‌و كوردستاندا‌و تێكۆشان بۆ پێكهێنانی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌و هاوكاری له گه‌ڵ ئوپۆزیسیۆنی شۆرشگێر له سه‌ر بناغه‌ی ڕێزگرتنی به‌رانبه‌ر به مه‌به‌ستی هه‌رچی به‌هێزتر بوونی جووڵانه‌وه‌ی میللی ـ دێموكراتیكی گه‌لی كورد‌و پته‌و بوونی پێوه‌ندی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له گه‌ڵ خه‌باتی سه‌رانسه‌ری بۆ ڕووخاندنی ڕێژیمی كۆنه‌په‌رست‌و دژی گه‌لیی كۆماری ئیسلامی‌و دامه‌زراندنی ڕێژیمێكی دێموكراتیك له ئێران‌دا. 6ـ لابردنی هێندێك مه‌به‌ستی مه‌وزعی‌و لاده‌رانه‌و كۆنه‌په‌رستانه كه به هۆی مه‌یل‌و بیروباوه‌ڕی غه‌یره دێموكراتیكی ئه‌و فراكسیۆنه‌وه خراوه‌ته نێو به‌رنامه‌و پێره‌وی نێوخۆی حیزب. 7ـ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئوسووڵ‌و بایه‌خه دێموكراتیكه‌كان بۆ نێو ئورگانه جۆراوجۆره‌كانی حیزب، له به‌رچاو گرتنی مافه‌كان‌و پاراستنی پرستیژی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ندامان‌و پارێزگاری‌كردن له دێموكراسی له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا. 8ـ لابردنی ئایینی شه‌خسییه‌ت په‌رستی، خه‌بات دژی مه‌یلی دیكتاتۆری‌و ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سی. 9ـ هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌و ئه‌ندام‌و كادر‌و پێشمه‌رگانه كه به هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌و فراكسیۆنه‌وه له حیزب ده‌ركراون یان "پاسیو" بوون، ئه‌م ئه‌سڵه ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه خه‌یانه‌ت یان جینایه‌تیان كردبێ. 10ـ پاراستنی بایه‌خه به‌شه‌ر دۆستانه‌كان به له به‌رچاوگرتنی هه‌رچی زیاتری ئوسووڵی ئه‌خلاقی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پێكهێنانی دڵسۆزی‌و هاوپێوه‌ندی هاوڕێیان له هه‌موو ئورگانه‌كانی حیزب‌دا. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ڕێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر 1/1/1367 * پاش ده‌ركردنی ئه‌و 10 خاڵه‌و دانانی ناوی (حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ)و ناوی هاوچه‌شنی ناوی ئورگانه‌كانی حیزب، بۆ وێنه مه‌ڵبه‌ندی شومال‌و هێزی ئاگری هه‌ر هه‌مان ناویان بۆ دانابوون یان هێزی پێشه‌واو كۆمیته‌ی مه‌هاباد هه‌مان ناو بوون. حیزب پێی راگه‌یاندن كه ئه‌گه‌ر به ناوی دیكه‌وه حیزبه‌كه‌یان رابگه‌یه‌نن‌و ناوی كۆمیته‌و هێزه‌كانیشیان بگۆڕن، حیزب هیچ كۆسپێكیان بۆ درۆست ناكاو به‌ڵكو ئاماده‌یه له‌گه‌ڵیشیان پێوه‌ندی به‌رقه‌رار بكات. به‌ڵام وا دیار بوو كه دانانی ئه‌و ناوانه‌و هه‌روه‌ها ته‌ك ته‌كی ئه‌و خاڵانه زۆریش به ویستی خۆیان نه‌بووه به‌ڵكو ئه‌وه موجاهیدین كه سیاسه‌تی دژ به حیزبی دێمۆكرات‌و خه‌ڵكی كوردستانی هه‌بوو كه ده‌یهه‌ویست رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد له به‌رامبه‌ری یه‌كتری دا بكاته دژبه‌ر، وه‌ك مه‌رجی هاوكاری كردنیان ئه‌و ناوانه‌ی دیاری كردبوون. ئێمه ئه‌و كات زانیاری ئه‌وه‌مان هه‌بوو كه موجاهیدین زۆر پێش له كۆنگره‌ی 8 به كاك حه‌سه‌ن ره‌ستگاره‌وه په‌یوه‌ندی گرتووه‌و به‌ڵێنی هاوكاری له‌و په‌یوه‌ندی‌یه‌دا پێ‌داون‌وله سه‌ره‌تای ئینشعابه‌كه‌شیان به ریز كردنی ئه‌و 10 خاڵه كه فڕیان به راستیه‌وه نه‌بوو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌خوێندرایه‌وه. نامه‌ی ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ كه له جۆزه‌ردانی ساڵی 68 روو له پێشمه‌رگه‌و رێكخراوه سیاسی‌یه‌كانی گه‌لی كورد نووسراوه ئه‌و راستییه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكراوه به روونی ده‌سه‌لمێنێ. له به‌شێك له نامه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی به ناو رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ پاش هێنانی سه‌ره‌تایه‌ك هاتووه: 1ـ باندبازی‌و ده‌سته‌به‌ندی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له نێو رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ‌دا ده‌بیندرێ‌و هیچ ده‌سته‌یه‌ك ده‌سته‌ی دیكه به هێند وه‌رناگرێ، ئه‌م شێوه كاره نابه‌جێ‌یه بۆته هۆی دڵساردی كادر‌و پێشمه‌رگه‌كان‌و شوێنی خراپی له‌سه‌ر داناون. 2ـ له پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا بڕیار درابوو كه كادره‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌فته‌ری سیاسی بگه‌ڕێنه‌وه نێوخۆی وڵات‌و كۆمیسیونی ته‌شكیلات به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م بڕیاره بوو، به‌ڵام دوای پلینۆم بێجگه له‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره به‌ڕێوه نه‌چوو، چه‌ند كه‌سێك له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی به پێچه‌وانه‌ی بڕیاری ده‌فته‌ری سیاسی لیسته‌یه‌كیان ته‌حویلی كۆمیسیونی ته‌شكیلات دا كه ناوی چه‌ند كه‌سێكی تێ‌دا بوو‌و داوایان كردبوو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتووه نه‌چنه‌وه نێو وڵات و به‌م چه‌شنه چه‌ند كه‌سێكیان له ژێر باڵی خۆیان گرت‌و به‌م بۆنه‌وه كادرێك كه له سه‌ر بڕیاری پلینۆم به هۆی دزی‌و فه‌سادی ئه‌خلاقی‌و به‌ستراوه‌یی به شوێنی دیكه‌وه ده‌با ده‌ركرابا، نه‌ك ده‌رنه‌كراوه به‌ڵكه ئێستا بۆته ئه‌ندامی ناوه‌ندی 3. 3ـ یه‌كێك له ئیراده‌كان كه له فراكسیۆن گیراوه ئه‌وه بووه كه كۆمیسیونی سیاسی نیزامیی فراكسیۆن پاڵی به كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌وه ناوه‌و ده‌ری كردوون، به‌ڵام ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌و 15 مانگه دا زیاتر له 150 كه‌س له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب ته‌سلیمی رێژیم بوونه‌ته‌وه، دانیشتوون یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه لای فراكسیۆن. بێ‌گومان هۆی ئه‌م ئاڵ‌وگۆڕه‌ش بوونی هێندێك خووخده‌ی ناشۆڕشگێڕانه‌یه له نێو رێبه‌رایه‌تی‌یه‌كه‌ماندا، وه‌ك جاسووس په‌روه‌ری، ده‌بن باڵ گرتنی كه‌سانی دزو بێ‌ئه‌خلاق‌و... 4ـ ژماره‌یه‌ك سیخوڕی رێكخراوه‌كانی دیكه به به‌ڵێ قوربان وتن‌و خۆ نزیك كردنه‌وه له رێبه‌رایه‌تی، خۆیان خزاندۆته ریزی كادره‌كانی حیزب‌و ئیتر ئێستا به بۆنه‌ی ئه‌وانه‌وه كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی دیكه له به‌رچاو گوم بوون‌و نابیندرێن‌و... 5ـ له سه‌ره‌تادا رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ رایگه‌یاند كه یارمه‌تی موجاهیدین به‌م رێكخراوه بێ‌قه‌یدو شه‌رته، به‌ڵام ئێستا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و یارمه‌تی‌یانه به‌ممه‌رجانه ده‌درین به رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ: الف: ناساندنی فراكسیۆن به‌وتووێژخواز. ب: ته‌بلیغ به دژی شه‌خسی د.قاسملوو. ج: پێ‌داگرتن له سه‌ر ناوی حیزبی دێمۆكرات‌و نه‌گۆڕینی ئه‌و ناوه‌و چه‌ند مه‌رجێكی‌تر كه له كاتێكی دیكه‌دا باسیان ده‌كه‌ین. ئه‌مه به‌شێكه له نامه‌ی به‌شێك كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی پێشووی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران(رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ)كه له جۆزه‌ردانی 68 یانی 15 مانگ پاش جیابوونه‌وه‌یان له حیزب بڵاو كراوه‌ته‌وه. خوێنه‌ری ئازیز! هه‌رچه‌ند ئه‌م نامه‌یه به كافی ده‌زانم بۆ وڵام دانه‌وه‌ی 10 خاڵه ریزكراوه‌كه‌ی رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ(لاده‌ران) به‌ڵام وڵامی چه‌ند خاڵێكیان هه‌رچه‌ند به كورتی به پێویست ده‌زانم: له به‌یاننامه 10 خاڵێ‌یه‌كه‌دا یه‌كه‌م درۆ ئه‌وه‌یه كه گۆیا ئه‌وان واته ئه‌و 15 كه‌سه حیزبی دێمۆكراتیان ده‌ركردووه. له كوێ ده‌ریان كردووه‌و چۆن؟ مه‌علووم نیه! بۆ پاكانه‌ی ئه‌م كاره‌یان ناوی حیزبی دێمۆكراتیان به هه‌زاران كادر‌و پێشمه‌رگه‌وه ناوه فراكسیۆن‌و ناوی خۆشیان به ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌مه‌وه ناوه حیزبی دێمۆكرات‌و تازه رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕیش وه‌ك پاشكۆ به دوای خۆیاندا ده‌كێشن، جارێ له دانانی ناوه‌كه‌دا ته‌نیا رێبه‌رایه‌تی‌یه‌كه‌یان به شۆڕشگێڕ ده‌زانن‌و كادر‌و پێشمه‌رگه‌كان كه له‌گه‌ڵیان رۆیشتوون به شوڕشگێڕ نازانن كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جێگای تێڕامانه! راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه رێبه‌رایه‌تی‌یه‌كی شۆڕشگێڕ نه‌بوون به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك مرۆڤی قازانج ویست‌و مه‌سڵه‌حه‌ت خواز بوون كه له‌به‌ر قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له حیزب جیابوونه‌وه‌و خه‌ڵك ناوی (لاده‌ری) له سه‌ر دانان‌و ئه‌و ناوه ئێستاش بۆته پێناسه‌یان. ره‌خنه‌ی (رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ) ؟! له حیزبی دێمۆكرات ئه‌وه بوو كه له‌گه‌ڵ سۆسیال دێمۆكراسی دۆستایه‌تی ده‌كا، كه‌چی له كاتێكدا كه ئه‌نته‌رناسیۆنال سۆسیالیست ئه‌و كات زیاتر له سه‌د ئه‌ندام‌و لایه‌نگری هه‌بوو، له نوێنه‌رانی حیزب به‌گه‌رمی پێشوازی دهكردو ته‌نانه‌ت له سه‌ر پێشنیاری حیزب به‌ڵگه‌یه‌كی موسبه‌تی تا ئه‌و كاته بێ‌وێنه‌ی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد په‌سه‌ند كردبوو. رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ له ژماره 6ی رۆژنامه‌كه‌یاندا شانازی به‌وه ده‌كه‌ن كه چوونه‌ته به‌ر ده‌ركی حیزبی سۆسیال دێمۆكراتی سوئێد‌و كارمه‌ندێكی بچووكی ئه‌و حیزبه ئاماده بووه له‌گه‌ڵیان قسه بكا! ئه‌مه‌یان له كوێ‌و ئه‌وه‌یان له كوێ؟ له‌به‌ر خۆش ره‌قسی بۆ موجاهیدین له به‌یاننامه‌كه‌یاندا هێناویانه كه حیزبی دێمۆكرات مه‌یلی سازشكارانه‌ی هه‌یه‌و وتووێژخوازه. حیزبی دێمۆكرات هیچكات نه‌یشاردۆته‌وه‌و هه‌میشه له‌و بڕوایه‌دا بووه‌و هه‌یه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، له رێگای نیزامی‌یه‌وه نیه‌و له ئاخیره‌كه‌ی مادام كه دروشمه‌كانمان له چوارچێوه‌ی ئێراندان، هه‌ر ده‌بێ به وتووێژ چاره‌سه‌ر بكرێ‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر رێژیمێكی دێموكراتیك كه له داهاتووی ئێران‌دا پێك بێ له چوارچێوه‌ی ویسته‌كانی كورددا كه له به‌رنامه‌ی حیزبه‌كه‌ماندا گه‌ڵاڵه كراون ده‌كه‌وێته وتووێژ. به‌ڵام خۆش خزمه‌تییه‌كه‌ی رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ زۆرتر ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌وێ‌و ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌نده دیكته‌كراوی موجاهیدین به سه‌ریاندا نه‌بووه، بۆ خۆیان ده‌زانن كه له به‌ندی 10و 11ی بڕیارنامه‌ی په‌سندكراو له كونگره‌ی 8 سه‌باره‌ت به به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ رێژیم دا هاتووه: به‌ندی 10: له چوارچێوه‌ی رێژیمی ئاخوندی دا هیچكام له داخوازی‌یه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان یانی دێمۆكراسی بۆ ئێران‌و خودموختاری بۆ كوردستان به‌دی ناكرێ، بۆیه دروشمی حیزب كه بریتییه له روخاندنی ئه‌م رێژیمه‌و هێنانه سه‌ركاری رێژیمێكی دێمۆكراتیك، هه‌ر له جێی خۆیه‌تی. به‌ندی 11: خه‌باتی چه‌كدارانه، شێوه‌ی ئه‌سڵی بۆ روخاندنی رێژیمه، به‌ڵام په‌ره‌پێدانی هه‌موو شێوه‌كانی خه‌بات‌و گرێ دانیان به خه‌باتی چه‌كدارانه، وه‌دی هاتنی روخاندنی رێژیم ئاماده‌تر ده‌كا. خوێنه‌ری ئازیز! كام له‌م دوو به‌نده مه‌یلی سازشكارانه‌ی، له‌گه‌ڵ رێژیمی ئاخوندی تێدایه، بێجگه له خۆش ره‌قسی‌و خۆش خزمه‌تی رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ بۆ موجاهیدینی ره‌جه‌وی نه‌بێ، تازه سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئیدیعایانه دواتر ده‌ركه‌وت كه هه‌ر ئه‌و ڕێبه‌رایه‌تی‌یه شۆرشگێره له یه‌كێك له شاره‌كانی كوردستانی عێراق له گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێژیم وت‌ووێژیان كردوه كه دواتریش ئێعترافیان به‌م كاره كرد. له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه كه له حیزبی دێمۆكرات‌دا دێمۆكراسی نیه، هاتنی ئه‌م رسته‌یه له كاتێكدایه كه بۆ خۆشیان باش ده‌یانزانی كه ئه‌گه‌ر رێكخراوێك له ئێران‌و كوردستاندا هه‌بێ كه ئوسوولی دێمۆكراسی پاراستبێ هه‌ر حیزبی دێمۆكراته. ئه‌گه‌ر حیزبی دێمۆكرات رێزی بۆ دێمۆكراسی دانه‌نابا ئه‌وان نه‌یانده‌توانی وا به هاسانی باندبازی بكهنو كادر‌و پێشمه‌رگه فریو بده‌ن. له راستی‌دا ئه‌وان له بوونی دێمۆكراسی كه‌ڵكی خراپیان وه‌رگرت، به‌ڵام یان ده‌بێ دێموكرات نه‌بی یان ده‌بێ نرخی ئه‌م دێموكراسییه‌ش بده‌ی. له‌م وه‌زعه‌دا ئینسان ده‌بێ چ نرخێك بۆ قسه‌كانی خۆی دابنێ كه هاوار بكا له حیزبی دێمۆكرات‌دا دیكتاتۆری هه‌یه‌و په‌نا بۆ موجاهیدین ببا كه گۆیا رێز بۆ دێمۆكراسی داده‌نێ؟! رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ ره‌خنه‌یان له حیزبی دێمۆكرات ئه‌وه بوو كه گۆیا له حیزبی دێمۆكرات دا ئایینی شه‌خسییه‌ت په‌ره‌ستی هه‌یه، سه‌رده‌سته‌كانیان باش ده‌زانن كه له حیزبی دێمۆكرات‌دا ئایینی شه‌خسیه‌ت په‌ره‌ستی جێگای نیه، ئه‌مه ئه‌وان بوون كه به پێ‌دا هه‌ڵگوتن به د.قاسملووی نه‌مردا ده‌یانهه‌ویست فه‌ردپه‌ره‌ستی له نێو حیزب دا به هێز بكه‌ن. پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا تا ئێستا له نێو حیزبی دێمۆكرات دا هه‌رگیز دروشمی قاسملوو‌و كوردستان دراوه؟ مه‌گه‌ر له كاتی رۆیشتنی تاقمی حه‌وت كه‌سی كه د.قاسملوو بۆ خه‌ڵكی مه‌هاباد قسه‌ی ده‌كرد، دروشمی "درود بر قاسملو"یان سه‌ر نه‌داو هه‌ر د.قاسملووی نه‌مر نه‌بوو له خه‌ڵكه‌كه وه‌ده‌نگ هات‌و وتی ئه‌وه دروشمی حیزبی دێمۆكرات نیه، دروشمی حیزبی دێمۆكرات "دروود به‌ر دێمۆكرات"ه. یان له‌و ماوه‌یه‌دا رێبه‌ری به توانای گه‌له‌كه‌مان به‌و هه‌موو خۆشه‌ویستی‌یه كه له نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و ریزه‌كانی حیزب‌دا هه‌ی بوو كه‌ی رێگا درا ته‌نانه‌ت یه‌ك وێنه‌شی له رێپێوانێك یان له ژووری كاری هاوڕێیانی حیزب هه‌ڵواسرێ. ئێستاش ده‌بینین وێنه‌ی مه‌سعوود ره‌جه‌وی له ماڵی به‌راده‌رانی رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ‌دا هه‌ڵواسراوه. بۆیه ئه‌م ئیددیعایه‌شیان بێ‌ناوه‌رۆك‌و پڕوپوچ بوو‌و خه‌ڵك گاڵته‌و پێكه‌نینی پێ ده‌هات. د.قاسملووی نه‌مر له ساڵی 1352 تا ساڵی 1368 كاتی شه‌هید بوونی 6 ده‌وره سكرتێری حیزب بوو‌و له هه‌ر شه‌ش ده‌وره‌كه‌دا سه‌ره‌تا به ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره بۆته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیشدا به‌ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به سكرتێر هه‌ڵبژێردراوه. ئاغای ره‌جه‌وه‌ی كه وێنه‌كانی، به درێژی چه‌ند میتریی له ته‌زاهوراته‌كاندا حه‌مڵ ده‌كرێ‌و دروشمی ره‌جه‌وی ئێران‌و ئێران ره‌جه‌وی گوێی مرۆڤی كه‌ڕ ده‌كرد، رێبه‌ری هه‌تاهه‌تایی‌و بێ‌ڕه‌قیبی موجاهیدین، با بفه‌رموون له كام كۆنگره‌دا هه‌ڵبژێردراوه كه رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ په‌نایان بۆ برد. برایان ئێوه كامه ره‌خنه‌ی چووكه‌تان له‌م باره‌یه‌وه لێ‌گرت؟! خاڵێكی دیكه له به‌یاننامه 10 خاڵی‌یه‌كه‌یان "هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی سۆسیالیستی"، ئاره‌زوویه‌ك كه له ماوه‌ی تێكۆشانی سیاسی‌یاندا پێی نه‌گه‌یشتن‌و وه‌ك دڵداری یه‌ك لایه‌نه هه‌ر به‌و ئاوات‌و ئاره‌زوویه مانه‌وه. په‌رتیی رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ له‌وه‌دا بوو كه وڵاتانی سۆسیالیستی بۆ خۆیان تووشی قه‌یرانێكی ئه‌وتۆ هاتبوون كه یه‌ك له دوای یه‌ك تێك ده‌ڕووخان‌و ڕه‌خنه‌یان له رابردووی خۆیان ده‌گرت. میخائیل گورباچۆف له‌م باره‌یه‌وه له مانگی سه‌رماوه‌زی 1366ی هه‌تاوی‌دا ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ته‌نیا به مه‌رجێك لانی زۆری تێكۆشانی ئازادانه‌ی تاكه‌كان (عنصر انسانی)و په‌ره‌پێدانی هه‌رچی زیاتری شێوه‌كانی دێموكراتیك، كه له تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی سۆسیالیزمن، ده‌توانین جووڵانه‌وه‌ی ڕوو له گه‌شه‌ی خۆمان به‌رینه پێش. نێوه‌رۆكی سیاسه‌تی حیزبی ئێمه له ده‌وری قووڵ كردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی هه‌رچی زۆرتری به‌شداری خه‌ڵك له كاره‌كانی وڵات‌دا ده‌سووڕێته‌وه". گورباچوف ده‌ڵێ: "دێموكرسی به ڕاده‌ی هه‌وا بۆ ئێمه پێویسته"و له درێژه‌دا ده‌ڵێ: "كاتێ دێموكراسی سۆسیالیستی په‌ره پێ ده‌ده‌ین‌و ده‌یبه‌ینه پێشێ، تواناكانی ده‌رده‌خه‌ین، بۆ خۆ پاراستن له دووپات بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو گرینگ‌ترین گه‌ره‌نتی‌مان ده‌سته‌به‌ر كردوه". به‌ڵام رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ هه‌ر به هیوا بوو كه وڵاتانی سوسیالیستی لایه‌كیان لـێ بكه‌نه‌وه‌و ئاگایان له‌م ئاڵوگۆڕ‌و تێك ڕووخانانه نه‌بوو‌و مه‌علووم نه‌بوو له چ خه‌وێكدا بوون. |
|
ئێنشعابه‌كانی نێو ڕیزه‌كانی حیزبی دێموكرات، هۆو ئاكامه‌كانی
به‌شی سێهه‌م
|
|
ته‌یموور مسته‌فایی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ئه‌و كادر‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ كه‌وتن هۆی جۆراوجۆری هه‌بوو، ده‌سته‌یه‌ك له شۆڕش ماندوو ببوون‌و له‌ڕویان هه‌ڵنه‌ده‌هات واز له شۆڕش بێنن‌و له ڕاستی‌دا له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕان كه هه‌رچی زووتر كوردستان به‌ره‌و ئورووپا به‌جێ بێڵن، بۆیه پاش جیابوونه‌وه هه‌رچی زووتر به‌ره‌و ئورووپا به‌ڕێ كه‌وتن‌و به مه‌به‌سته‌كه‌یان گه‌یشتن. له گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته‌یه كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ بوون وه‌ك "كاك حه‌سه‌ن ڕستگار"، "كاك جه‌لیل گادانی"، "حسێن مه‌ده‌نی"و چه‌ند كه‌سێكی دیكه له‌م به‌ڕێزانه كه بنه‌ماڵه‌كانیان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كرد‌و خۆشیان په‌نابه‌ریی وڵاتانی ئوروپاییان وه‌رگرت و ساڵانه چه‌ند مانگ ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئوروپا (شۆڕش كردنی له‌م چه‌شنه زۆر خۆشه). ده‌سته‌ی دووهه‌م: كه‌سانێك بوون كه ئیمكانی ماددی چوونه ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوو یان هه‌ر بڕوایان به چوونه ده‌ره‌وه نه‌بوو، به‌ڵام توانای درێژه‌دان به شۆڕ‌شیان نه‌بوو بۆیه ته‌سلیمی ڕژێمی دژی گه‌لیی كۆماری ئیسلامی بوونه‌وه. ده‌سته‌ی سێهه‌م: ئه‌و كه‌سانه بوون كه به هۆی دژایه‌تی له گه‌ڵ یه‌كێك له به‌رپرسانی حیزب (ره‌فتارێكی به‌جێ یان نابه‌جێ) له گه‌ڵ كاروان كه‌وتبوون كه پاش ماوه‌یه‌ك به‌شێكیان په‌شیمان بوونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو ڕیزه‌كانی حیزب‌و به باوه‌شی ئاوه‌ڵاوه وه‌رگیرانه‌وه. وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ‌دا به داخه‌وه رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ ده‌ستی له ناوی حیزب هه‌ڵنه‌گرت‌و له‌وه‌ش زیاتر گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستانی ئێران‌و ده‌ستیان دایه ته‌بلیغ دژی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب‌و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موان شه‌هیدی نه‌مر د. قاسملو و د. شه‌ره‌فكه‌ندی‌و به‌رده‌وام خه‌ریكی ته‌حریكات‌و به‌دگۆیی بوون به حیزب‌و ڕێبه‌ره به تواناكانی‌و ئه‌مه زه‌مینه‌ی شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی ره‌خساند كه چه‌ندین پێشمه‌رگه له هه‌ر دوولا بوون به قوربانی ئه‌م سیاسه‌ته دیكته‌كراوه‌ی موجاهیدین به رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ و بێ‌گومان به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و شه‌ڕه‌ش هه‌ر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وان. پاش ڕۆیشتنی ئه‌م تاقمه له كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب‌و پێكهێنانی حیزبێك به‌ناوی ح.د.ك.ا رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ تاقمێك له‌نێو حیزب‌دا مابوونه‌وه كه به‌هه‌ر هۆیه‌ك نه‌ڕۆشتن، به‌ڵام خوا هه‌ڵناگرێت تا گه‌ڕانه‌وه‌ی برایانی رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ بۆ نێو حیزب هه‌ر دڵیان له لایان بوو، هه‌ر له‌و كاته‌دا كه رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ به هۆی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وتانه‌یانه‌وه له لایه‌ن حیزبه‌وه بایكۆت كرابوون، ئه‌م تاقمه له حیزب‌دا ده‌ستیان كردبوو به پڕوپاگه‌نده به قازانجی رێبه‌رایه‌تیی شۆرشگێڕ، له لایه‌كی دیكه‌وه به نهێنی هاتوچۆیان ده‌كردن‌و له بارودۆخی حیزب ئاگاداریان ده‌كردنه‌وه‌و به‌كورتی دڵیان له لای رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ‌دا بوو. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده له كۆنگره‌ی هه‌شته‌می حیزب به هه‌ر هۆیه‌ك بوو خۆی بۆ ئه‌ندامه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی نه‌پاڵاوتبوو، له كۆنگره‌ی نۆیه‌مدا خۆی بۆ ئه‌ندامه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كاندیدا كردبوو‌و بوو به‌ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و پاشان ده‌فته‌ری سیاسی پاش شه‌هید بوونی د. شه‌ره‌فكه‌ندی كاك مسته‌فای هیجری به سكرتێری حیزب هه‌ڵبژێردراو مامۆستاش وه‌كوو جێگری سكرتێر هه‌ڵبژێردرا. له‌م ده‌وره له تێكۆشان مامۆستا كه سه‌ودای سكرتێری له‌سه‌ر دابوو‌و ئه‌مه‌یان كه‌س بۆی به عه‌یب نایگرێ، له جیاتی هاوكاری سكرتێر ده‌ستی كرد به پڕوپاگه‌نده له دژی‌و هه‌ر كه‌م و كوڕیه‌كی بچووكی به ده قات گه‌وره ده‌كرده‌وه. ئامانج له‌م كاره‌ش پێكهێنانی جه‌وێك بوو بۆ ڕاكێشانی بیر‌و ڕای كادر‌و ئه‌ندامان بۆ لای خۆی‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له هیچ شێوه ته‌بلیغێك له مه‌سایلی شه‌خسی‌یه‌وه بگره تا ته‌بلیغی ناوچه گه‌رایانه درێغی نه‌ده‌كردو له لایه‌كی دیكه‌وه تاقمی دڵ له گره‌وی رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ كه دۆست‌و نزیكی مامۆستاش بوون هاوته‌ریب ده‌ستیان دابووه ده‌ستی مامۆستا‌و بۆ پێكهێنانی جه‌وێك كه بتوانن كۆنگره به‌ده‌سته‌وه بگرن. مامۆستا‌و برایانی دڵ له گره‌و ده‌ستیان كرد به تیۆره‌وانی]!![و، یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی گه‌وره‌ی حیزبی دیموكراتیان هێنایه به‌ر باس، له ته‌بلیغاته‌كانیاندا وایان نیشان ده‌دا كه ئه‌وان به په‌رۆشی یه‌كخستنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌نو بۆ گه‌یشتن به ئامانج له هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌ك كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت، یه‌كێك له پڕوپاگه‌نده سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانیان ئه‌وه بوو كه گۆیا مێشكه‌كان له لای رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕه‌وه‌ن‌و هێزو توانایی له لای حیزب، مێشك‌و هێزو توانایی كه یه‌ك بكه‌وێته‌وه جه‌هشێكی زۆر گه‌وره ڕوو ده‌دا. به‌م تیئۆری‌یه‌وه ته‌بلیغی خۆیان دست پێ كرد تا له كونفرانسه‌كانی كۆنگره‌ی 10 سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنن. له ئاكامدا مامۆستا كه توانیبووی له كۆنفرانسی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا زۆربه‌ی كادر‌و پێشمه‌رگه ناوه‌ندی‌یه‌كان یه‌ك بخات، له حه‌ربه‌ی ناوچه‌گه‌رایی كه‌ڵكی وه‌رگرت‌و له 22 نوێنه‌ری ئه‌و كۆنفرانسه له ده‌وری یه‌كه‌مدا 20 كه‌س ده‌نگیان هێنابووه‌و نه‌فه‌رێك له سه‌قز به‌ره‌و خوارو له شنۆ به‌ره‌و سه‌ریان تێ‌دا نه‌بوو. مامۆستا حیزبی به سێ به‌شی شیمال‌و جنووب‌و ناوه‌ند دابه‌ش كرد، دابه‌شكردنێك كه له كۆنگره‌ی ده‌یه‌مه‌وه مامۆستا بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كانی داهێنه‌ری بوو. جنووبی‌و شیمالی‌یه‌كان ئێعترازیان له‌و شێوه هه‌ڵبژاردنه كرد‌و مامۆستاش بۆ ئه‌وه‌ی ڕیسه‌كه‌ی لـێ نه‌بێته‌وه به خوری چووه پشتی تریبۆن‌و داوای كرد‌و ڕیشی له گره‌وی ده‌سته‌ی سه‌ركه‌وتوو دانا، داوای لـێ كردن كه ده‌نگ به شه‌هید مه‌نسووری ناسری بده‌ن. له‌ئاكامدا شه‌هید مه‌نسور ناسری ته‌نیا ده‌نگی پێ‌دراو نه‌فه‌ری دواییش هه‌ر له جه‌ناحی مامۆستا هه‌ڵبژێردرا. جیناح به‌ندی‌یه‌ك كه عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده داهێنه‌ری بوو له كۆنگره‌ی ده‌یه‌مه‌وه به شێوه‌ی ڕه‌سمی ده‌ستی پێ‌كرد‌و تا كاتی جیابوونه‌وه‌یان له ڕێكه‌وتی 15/9/1385 هه‌ر درێژه‌ی پێ دا،. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستییه ده‌قی ئێعترازنامه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته به‌ر چاو كه ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و كاتی ناوچه‌كانی جنووب‌و شیمالی كوردستانی ئێران نووسیویانه. پاش سه‌ركه‌وتنیان له كۆنگره‌ی ده‌یه‌م به‌رده‌وام به‌دوای نووسه‌ری ئه‌و نووسراوه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕان، بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی لـێ بكه‌نه‌وه، له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا چنوور مێهرپه‌روه‌ر كه گومانی تایپ كردنی نووسراوه‌كه‌یان لـێ كردبوو بانگهێشت كرابوو‌و كه‌وتبووه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی تاقمی سه‌ركه‌وتووی كۆنگره‌ی ده‌یه‌م. ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كه‌یه: به‌ڕێز كومیته‌ی ئاماده‌كردنی كونگره‌ی 10 وێڕای سڵاو! ئێمه‌كادر‌و نوێنه‌رانی پێشمه‌رگه به‌شدار له كۆنفرانسی ئۆرگانه‌كانی ده‌ور و به‌ری ده‌فته‌ری سیاسی به پێویستمان زانی ڕوونكردنه‌وه‌و سكاڵای خۆمان له‌مه‌ڕ ئاكامی كونفرانسی ده‌فته‌ری سیاسی به ئاگاداری هه‌موو هاوڕێیانی حیزبی بگه‌یه‌نن‌و ئاكامی ئه‌م شێوه كاره له داهاتوودا بخه‌ینه به‌رچاو‌و ڕوونی بكه‌ینه‌وه كه چ كاردانه‌وه‌یه‌كی زیانباری بۆ جووڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران ده‌بێ. وه‌ك ده‌زانن ئێستا ناوچه‌به‌ندیی حیزبی ئێمه به سێ ناوچه‌ی شیمال، جنووب‌و ناوه‌ند دابه‌ش كراوه‌و به‌رینایی جنووبی كوردستان بریتییه له سێ ئوستانی ئیلام، كرماشان، سنه‌و ناوچه‌ی شیمالی كوردستانیش له ورمێ‌و سه‌لمَاس پێك هاتوه، به‌مجۆره ده‌رده‌كه‌وێ هه‌ر چه‌شنه كه‌م لوتفی‌و ده‌ركردنێكی كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌م ناوچانه شوێن له سه‌ر باقی كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌م ناوچانه‌ش داده‌نێ، ده‌شزانین ئاوات‌و ته‌قه‌لاكانی كۆماری ئیسلامی ته‌فره‌قه خستنه نێو ڕیزه‌كانی حیزب‌و پێكهێنانی ناوچه‌گه‌رایی له نێو حیزب دایه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چه‌ندین جار دڵسۆزانه له لایه‌ن ژوماره‌یه‌ك له كادره‌كان خراوه‌ته به‌ر چاو، كۆبوونه‌وه‌كانی كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی ئۆرگانه‌كانی ده‌فته‌ری سیاسی‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی، له ئاكامی زیانباری ئه‌م كرده‌وانه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه‌چی به داخه‌وه دوو مانگ‌و بگره چه‌ند مانگ پێش له پێكهێنانی كونفرانسی كادر‌و نوێنه‌رانی پێشمه‌رگه له ده‌فته‌ری سیاسی، جموجۆڵی ده‌سته‌به‌ندی‌و باندبازی له نێو ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی ئۆرگانی ده‌فته‌ری سیاسی ده‌ستی پێ كرد‌و له هه‌موو شێوه ته‌بلیغێكی نامه‌سئوولانه‌و "تحریكێ‌میز" خۆیان نه‌پاراست‌و كه‌موكۆڕییه‌كانی كادرێكی جنووب یان شیمالی كوردستانیان به سه‌دان به‌رانبه‌ر گه‌وره كرده‌وه‌و له ئاست هه‌موو كه‌موكۆڕییه‌كانی ناوه‌ندی كوردستان خۆیان پاراست، مه‌به‌ست له‌م شێوه ته‌بلیغه شكاندنی كه‌سایه‌تی كادره‌كانی ئه‌م ناوچانه بوو. ئاكامی ئه‌م شێوه‌یه بوو به هۆی ئه‌وه، له هه‌ڵبژاردنی 22 نوێنه‌ری پێشمه‌رگه‌كان له ئۆرگانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌فته‌ری سیاسی ته‌نانه‌ت یه‌ك "پێشمه‌رگه"ی جنووب یان شیمال هه‌ڵنه‌بژێردرا‌و هه‌ر 22 نوێنه‌ری پێشمه‌رگه له پێشمه‌رگه‌كانی ناوه‌ند بوون. پاش مه‌رحه‌له‌ی یه‌كه‌م لیسته‌یه‌كیان كه بریتی له 22 كه‌س بوو به كادره‌كانی ناوه‌ند مه‌عره‌فی كرد‌و داوایان كرد ته‌نیا به‌و 22 كه‌سه ده‌نگ بدرێ. له جه‌ره‌یانی كونفرانسدا له لایه‌ن هاوڕێ كاك سه‌لیم شكاك له سه‌ر ئه‌م لیسته‌یه ئیفشاگه‌ری كرا‌و له كونفرانسه‌كه‌دا به‌شدارانی لیسته‌كه به سازكردنی هه‌را‌و هوریا ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و قسه‌یه‌ی كاك سه‌لیم ڕاست نیه. به‌ڵام ڕووداوه‌كانی دوای كونفرانس‌و ده‌نگ هێنانه‌وه‌ی هه‌ر 22 كه‌سی به‌شدار له لیسته‌كه‌دا ده‌ری خست كه قسه‌كانیان تا چ ڕاده‌یه‌ك بێ‌پایه‌یه. هاوڕێیانی به‌ڕێز! مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه نیه كه لیسته‌دان شتێكی خراپه‌و نابێ هه‌بێ، ته‌نانه‌ت مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه‌ش نی‌یه كه فه‌عالییه‌تی ئینتخاباتی ئازاد نه‌بێ، ئێمه پێمان وایه هه‌ر چه‌شنه لیسته‌دان‌و فه‌عالییه‌تی ئینتخاباتی ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك مه‌سڵه‌حه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندی حیزب له به‌رچاو بگیرێ، ڕه‌وایه‌و قسه‌یه‌كمان نی‌یه، به‌ڵام چۆن شێوه‌ی ئاماده‌كردنی لیسته‌كه به جۆرێك بوو كه ته‌نانه‌ت یه‌ك نه‌فه‌ر له كادره‌كانی جنووب‌و شیمال تێی‌دا به‌شدار نه‌كرابوون‌و هه‌موو به‌شدارانی لیسته‌كه ته‌نیا له هاوڕێیانی ناوه‌ندی كوردستان بوون. به‌مجۆره ده‌ركه‌وت كه ئه‌م هاوڕێیانه ته‌نانه‌ت یه‌ك زه‌ڕه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیان له نه‌زه‌ردا نه‌بووه، تۆ بڵێی له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی جنووب‌و شیمالی كوردستان ته‌نیا یه‌ك دوو كه‌سی دڵسۆز گیر نه‌كه‌وتبێ كه له لیسته‌كه‌دا به‌شدار بكرێن‌و لیسته‌كه ڕه‌نگی ناوچه‌گه‌رایی پێوه دیار نه‌بێ. له لیسته 24 كه‌سی‌یه‌كه‌دا نه‌فه‌ری وا به‌شدار كرابوو‌و ده‌نگی پێ درابوو كه له تاقمی حه‌وت كه‌سی بووه‌و یه‌ك تا دوو ساڵه هاتۆته نێو ڕیزی حیزب‌و نه‌فه‌ری وای تێ‌دا بووه كه بارگه‌و بنه‌ی ڕۆیشتن به‌ره‌و ئورووپای پێچاوه‌ته‌وه كه‌چی ئه‌وان ده‌نگ دێننه‌وه‌و ده‌یان كادری 15و 16 ساڵه‌و دڵسۆز ده‌نگ ناهێننه‌وه. ئه‌مه‌یه مه‌سڵه‌حه‌ت پارێزیی حیزب؟ ئه‌مه‌یه سه‌داقه‌تی شۆرشگێڕانه؟ ئه‌مه‌یه به‌رپرسایه‌تی له به‌رامبه‌ری شۆرشی گه‌لی كورد؟ داوا له هه‌موو كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی دڵسۆزی حیزب ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌م شێوه كاره كه ئاكامه‌كه‌ی زیان گه‌یاندن به جووڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورده، هه‌ڵوێست بگرن‌و پێش له‌م حه‌ره‌كه‌ته ناله‌باره بگرن.
وێنه بۆ هه‌موو ئورگان‌و كومیته‌و مه‌ڵبه‌نده‌كان ڕێكه‌وتی 8/12/ 1373 به ئیمزای 30 كادر
كۆنگره‌ی ده‌یه‌م له ڕێكه‌وتی 23/1/74 له مه‌قه‌ڕی حیزبی شیوعی له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوو. گرتنی كونگره‌ی 10 زۆر به نهێنی‌و له كاتێكدا به‌ڕێوه چوو كه كۆماری ئیسلامی به دوای جێگای گرتنی كۆنگره‌دا ده‌گه‌ڕا، كۆنگره تا ڕۆژی 30/1/74 كه كۆتایی به كاره‌كانی هات شوێنه‌كه‌ی به ته‌واوی نهێنی بوو، ئه‌لحه‌ق برایانی حیزبی شیوعی بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی كونگره ئه‌و په‌ڕی زه‌حمه‌تیان كێشا كه جێگای پێزانین‌و سوپاسه. یه‌كێك له باسه‌كانی كۆنگره باس له پێوه‌ندی‌یه‌كانی حیزب له گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ بوو كه له قه‌تعنامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌ی ده‌یه‌مدا به‌ندێك له‌م باره‌یه‌وه له سێ خاڵدا په‌سه‌ند كرا كه ئه‌مه ده‌قی خاڵه په‌سند كراوه‌كانه: أ. ده‌رگای وتوویژ له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ بكرێته‌وه‌و ئه‌و بایكۆته كه تا ئێستا له سه‌ریان بووه، هه‌ڵبگیرێ. ب. كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی ده‌یه‌م هه‌وڵ بدا له رێگای وتوێژه‌وه ئه‌م گیر‌و گرفته به‌پێی ئوسووڵ‌و به‌قازانجی حیزب‌و بزووتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكا. ج. ئه‌گه‌ر ئه‌وان به بێ قه‌یدو شه‌رت، به‌وجۆره كه كومیته‌ی ناوه‌ندی موافقه‌تی له‌سه‌ر ده‌كا بگه‌ڕێنه‌وه نێو حیزب‌و له نێو ڕیزه‌كانی حیزب‌دا وه‌ك هه‌موو كادر‌و ئه‌ندامێكی حیزب چاویان لـێ بكرێ‌و حورمه‌تیان بپارێزرێ. له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ڕێبه‌رایه‌تی كۆنگره‌ی نۆیه‌م كه له جیناحی مامۆستا نه‌بوون ده‌نگیان پێ نه‌دراو له ئه‌ندامه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی كه‌وتن و له‌باتیی 19 كه‌س كه بڕیاردرابوو بۆ ئه‌ندامه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرێن 20 كه‌س ده‌نگیان هێنایه‌وه كه نه‌فه‌ری بیسته‌م كاك سادق زه‌رزا بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئوروپا ده‌ژیا‌و ئه‌و كات زۆرتر گرینگی به كوردستان ده‌درا ناوبراو له لیسته‌كه حه‌زف كرا، به‌م چه‌شنه 19 كه‌س بوون به ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب، 11 كه‌س له لای مامۆستا‌و 8 كه‌س له لایه‌كه‌ی دیكه كه به‌قه‌ولی مامۆستا ده‌یفه‌رموو نازانم بۆ ئه‌م هه‌شت كه‌سه جارێك نه‌بوون به حه‌وت، به‌رانبه‌ره‌كانیشی ده‌یانگوت هه‌ر وه‌ك یازده كه‌سه‌كه‌ش جارێك نه‌بوو به10 ئه‌و 11 كه‌سه‌ش كه هه‌ڵبژێردرابوون بێجگه له‌مامۆستاو سێ كه‌سی دیكه‌یان ئه‌وانه‌ی دیكه مێژینه‌ی هه‌ڵبژێردرانیان بۆ ئه‌ندامه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی نه‌بوو هه‌موویان یان كادری ده‌ره‌جه 3 یان ده‌ره‌جه 4 ی حیزب بوون، له سالۆنی كونگره‌دا مامۆستا به سكرتێر هه‌ڵبژێردراو كاك مسته‌فا هیجری مامۆستای وه‌ك سكرتێری تازه به كونگره ناساند‌و گه‌ڕاینه‌وه بۆ بنكه‌كانی حیزب. بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی‌و جێگری سكرتێر له چوار ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی له لایه‌كه‌ی دیكه كه‌ڵكی وه‌رگرت، ئه‌مه نه‌ك له به‌ر مایه‌دانان بوو بۆیان، به‌ڵكوو ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه بوو ئه‌و كه‌سانه كه به‌ڕێزی كردبوونی به ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی، ناسراوه‌تی‌یه‌كی ئه‌وتوویان نه‌بوو‌و خه‌ڵك نه‌یده‌ناسین‌و ئه‌مه زیانی بۆ مه‌سئوولیه‌تی مامۆستا هه‌بوو، ڕه‌نگه ئه‌و پێی وابووبێ ئه‌گه‌ر ئه‌و 4 هاوڕێیه نه‌یه‌نه ده‌فته‌ری سیاسی كاره‌كانی بۆ ناچنه پێشێ، به‌تایبه‌ت له راده‌ی كارلێهاتوویی‌یان ئاگادار بوو. ئه‌م خۆ ڕانانه له كاتێكدا بوو كه پاش كۆنگره‌ی ده‌یه‌م من به‌به‌رپرسی په‌یوه‌ندی هه‌ولێر دیاری كرام . مامۆستا سه‌عد عه‌بدوڵڵای شه‌هید به‌رپرسی بوو، پاش چاك و چۆنی به منی گوت: "ئه‌م حیزبه‌ی ئێوه زۆر سه‌یره "، منیش كه نه‌مده‌زانی مه‌به‌ستی له ده‌ربڕینی ئه‌م وته‌یه چی‌یه، لێم پرسی سه‌یر له چ دایه، مامۆستا سه‌عد له وه‌ڵامدا وتی: "له ڕۆَژهه‌ڵاتی ناڤین دا هه‌ركات كه سكرتێری حیزبێك گۆڕاوه، سكرتێری كۆن حیزبه‌كه‌ی تێك داوه، كه‌چی ئێستا سكرتێری پێشوی ئێوه بۆته هاوكاری سكرتێری تازه و ئه‌مه له‌نێو حیزبه كوردستانی یه‌كان دا شتێكی تازه‌یه". ئه‌مه بۆمن جێگای شانازی بوو ، خۆزگه ئه‌و كاره كه كاك مسته‌فای هیجری كردی، مامۆستاش كردبای بۆئه‌وه‌ی ئه‌زمونه‌كه‌ی مامۆستا سه‌عد له‌و په‌یوه‌ندی یه‌دا له‌سه‌ر حیزبی ئێمه وه‌ڕاست نه‌گه‌ڕابا . پاش كونگره‌ی ده‌یه‌م‌و ئێستاشی له گه‌ڵدا بێ مامۆستا ژستی ئه‌وه به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌گرێ كه گوایه به‌ڕێزی 4 كه‌س له لایه‌نی به‌رامبه‌ری خۆی كردوه به ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه مامۆستای دێموكرات هه‌ركات له ده‌فته‌ری سیاسی نه‌زه‌ری سه‌ر نه‌كه‌وتبا كۆبوونه‌وه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی پێك ده‌هێنا‌و به ئاماژه‌یه‌ك نه‌زه‌ری خۆی ده‌نیشانده سه‌ر كورسی. وه‌ك باس كرا یه‌كێك له بڕیاره‌كانی كۆنگره كه له سێ بڕگه‌ی "الف‌و ب‌و ج"دا په‌سند كراوه، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و كادر‌و پێشمه‌رگانه بوو كه كاتی خۆی له‌ژێر ناوی رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ‌دا له حیزب جیا ببوونه‌وه. له كاتی به‌ڕێوه‌چون‌و درێژه‌ی كۆنگره‌ی ده‌یه‌مدا له‌سه‌ر رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ دوو بۆچوون هه‌بوون: بۆچوونی یه‌كه‌م بۆچوونی ڕێبه‌رایه‌تی پێش‌و بوو كه پێی وابوو ده‌بێ ئه‌و بایكۆته له سه‌ریانه هه‌ڵبگیرێ. بۆچوونی دووهه‌م له كونگره وایان ده‌نواند كه ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن به بێ ئه‌وه میكانیزمی ئه‌و چاره‌سه‌ری‌یه دیاری بكهنو به‌گشتی له هێنانی بڕگه‌كانی قه‌تعنامه‌كه‌شدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێ. پاش كنگره‌ی ده‌یه‌م یه‌كێك له باسه گه‌رم‌و گوڕه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی هاتنه‌وه یان نه‌هاتنه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ بوو، ده‌سته‌ی یه‌كه‌م پێ‌یان وابوو به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و براده‌رانه نه‌ك كێشه‌ی حیزب چاره‌سه‌ر نابێ، به‌ڵكوو به هۆی ڕق‌و قینێك كه ئه‌و برایانه له حیزب هه‌یانه گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو حیزب كێشه‌ی تازه ده‌خوڵقێنێ‌و باشتر وایه كه بایكوتیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرین‌و هاتوچۆی یه‌كتر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر پاش یه‌ك دوو ساڵی دیكه به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتین هاتنه‌وه‌یان به‌قازانجه، ئه‌وكات بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین‌و بواریش بۆ ئه‌و بڕیاره ده‌ڕه‌خسێنین. بۆچوونی دووهه‌م: بۆچوونی جیناحی سه‌ركه‌وتوو له كۆنگره‌ی ده‌یه‌م بوو كه ده‌یانگوت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی حیزب ده‌كه‌وێته سه‌ر یه‌ك‌و مێشكه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه!؟ به كورتی حیزبی پێی به‌هێز ده‌بێ. دیاره به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و جیناحه زۆرایه‌تییان له كومیته‌ی ناوه‌ندیدا هه‌بوو له ئاكامدا به‌بێ گوێدانه نه‌زه‌راتی كه‌مینه بڕیاری هێنانه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕیان دا‌و كه‌مایه‌تیش كه‌مایه‌تی‌یه‌كی مونزه‌بیت‌و دێموكرات بوو، هه‌ر چه‌ند كه ئه‌م بڕیاره‌ی به قازانجی حیزب نه‌ده‌زانی ملی بۆ بڕیاری زۆرینه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی ڕ‌اكێشا. پاش ئه‌و باسه جیدی‌و گرینگه بڕیاری دیاریكردنی هه‌یئه‌ت بۆ هێنانه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی درا‌و سێ كه‌س وه‌ك هه‌یئه‌ت دیاری كران كه هه‌ر سێ كه‌س له كه‌مایه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی بوون (حه‌سه‌ن شرفی، ته‌یمور مسته‌فایی، سلێمان كه‌ڵه‌شی)، هه‌یئه‌تی به‌رانبه‌ریش (فه‌تاح كاویان، حسێن مدنی، كه‌ماڵ كه‌ریمی). وه‌ڤدی حیزب هه‌رچه‌نده هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌یان له موخالیفینی هاتنه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ بوون، به‌ڵام چونكه بڕیاری كومیته‌ی ناوه‌ندی بوو سه‌ره‌ڕای ناڕازی بوونیان، ئه‌م مه‌ئمووریه‌ته‌یان قه‌بووڵ كرد. پاش ماوه‌یه‌ك كاك قادر وریاش به هه‌یئه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزب زیاد كرا‌و به‌م چه‌شنه هه‌یئه‌تی هێنانه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی بوون به 4 كه‌س. دوای باسێكی زۆر‌و چه‌ند جه‌له‌سه هاتوچۆی هه‌ردوولاو هێنانه‌وه‌ی نه‌زه‌ره‌كان بۆ ده‌فته‌ری سیاسی رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ هاتنه‌وه نێو حیزب‌و وه‌ك كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی و به‌بێ به‌رپرسایه‌تی له فێرگه‌ی حیزبه‌وه پێشوازی‌یان لـێ كرا كه ئه‌م شێوه هێنانه‌وه زۆر مانادار بوو. له شته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی هێنانه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌وه‌بوو مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده له ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كدا له نێوان حیزب‌و رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ ناوی رێبه‌رایه‌تیی شۆرشگێری له گیومه‌یه‌ك هاویشتبوو به مانای به ئیستیلاح "رێبه‌رایه‌تیی شۆرشگێڕ". به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ تازه كه‌سی به ده‌وره‌وه نه‌مابوو ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌یان خه‌ڵك نه‌بوو كه پارێزگاری له بنكه‌ی ڕێبه‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكهنو له باری ماددیشه‌وه كاتێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو حیزب زۆر قه‌رزار بوون‌و هه‌موو كه‌ره‌سه‌ی خۆیان بۆ خه‌رجی خۆیان فرۆشتبوو، حیزب ناچار بوو قه‌رزه‌كه‌یان بداته‌وه، بۆیه له خودایان ده‌ویست‌و ناچاربوون به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو حیزب‌و به‌مجۆره له تواندنه‌وه ڕزگاریان بوو. له قسه سرنج ڕاكێشه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌و ته‌نانه‌ت دواتری مامۆستاش ئه‌وه بوو كه "ده‌یانهێنمه‌وه‌و ده‌یانتوێنمه‌وه"؟! رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ هاتنه‌وه، به‌ڵام هاتنه‌وه تا جارێكی دیكه له جیابوونه‌وه‌یان له پاش كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م كه ژماره‌یان له‌نێوان 25 تا30 كه‌س بوو‌و، هه‌موویان ئه‌ندامه‌تیی رێبه‌رایه‌تییان ده‌ویست، وه‌ك گرووپ له نێو حیزب‌دا مانه‌وه‌و قه‌ت تێكه‌ڵ نه‌ده‌بوونه‌وه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه له جیابوونه‌وه‌ی رێكه‌وتی 15/9/1385یان ته‌نانه‌ت تاقه نه‌فه‌رێكیان له كوردستان له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا نه‌مایه‌وه. له‌نێوان كۆنگره‌ی ده‌یه‌م تا كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م كێشه‌و دووبه‌ره‌كایه‌تی له‌نێو حیزب‌دا به‌رده‌وام بوو‌و لێره‌ش مه‌به‌ست له نوسینی ئه‌م وتاره نووسینی مێژوو نیه تا هه‌موو ڕووداوه‌كان تۆمار بكه‌ین به‌ڵكو زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌دوێین كه هۆكاری جیابونه‌وه‌كانی نێوخۆی حیزبی دیموكراتن‌و ئه‌م كێشانه هه‌ر چه‌ند هه‌بوون به‌ڵام به هۆی هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی كه‌مینه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی له‌و سێ كۆنگره‌یه‌داو نه‌بردنه ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كان، زۆرایه‌تی حیزب بڕیاری له سه‌ر كاره‌كان ده‌داو ده‌یبردنه پێشێ‌و ئه‌م بێده‌نگییه هیچ كات به مانای نه‌بوونی كێشه له نێو حیزبی دێموكرات‌دا نه‌بووه. چیرۆكی گرتنی كۆنفرانسه‌كانی حیزب له‌م ده‌ورانه‌دا كه مامۆستا سكرتێر بوو،و زۆرایه‌تیی كومیته‌ی ناوه‌ندیی به‌ده‌سته‌وه بوو، خۆی چیرۆكێكی دوور‌و درێژ‌و باس هه‌ڵگره، بۆیه له‌م باره‌شه‌وه نادوێین به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كرۆكی باسه‌كه ئاماژه به چه‌ند بڕیاری پێش كونگره‌ی دوازده‌هه‌م به پێویست ده‌زانم: یه‌كه‌م: له‌نێوان كونگره‌ی دوازده‌هه‌م و سێزده‌هه‌مدا چه‌ند لاوێك كه له دووبه‌ره‌كایه‌تی حیزب وه‌زاڵه هاتبوون‌و له جیناحی كه‌مایه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی بوون، له لای خۆیانه‌وه له داهێنانێكی دڵسۆزانه‌دا بڕیاریان دابوو ڕه‌وتی بێ‌لایه‌نی پێك بێنن تا به‌ڵكوو كاریگه‌ری له سه‌ر ڕووداوه‌كانی حیزب دابنێن. له حه‌ره‌كه‌تێكی پولیسی ماهیرانه‌دا؟! ئه‌م هاوڕێیانه له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی‌و كومیته‌ی ناوه‌ندی‌یه‌وه كه‌وتنه به‌ر موحاكمه كردن‌و ئه‌گه‌ر ئیعترازی ئه‌وده‌می كه‌مایه‌تیی كومیته‌ی ناوه‌ندی نه‌با هه‌موویان له قۆناغی یه‌كه‌مدا زیندانی‌و ده‌رده‌كران، ته‌نانه‌ت به خائینیش له قه‌ڵه‌م ده‌دران، به هه‌ڵوێست گرتنی كه‌مایه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی ده‌رنه‌كران، به‌ڵام بۆ هه‌ركام دوو سزایان بۆ دیاری كرد. بۆ وێنه عه‌لی جه‌وانمه‌ردی كه كادر بوو پله‌ی كادری‌یه‌كه‌ی لـێ وه‌رگیرایه‌وه 6 مانگیش هه‌ڵپه‌سێردرا و پاشانیش له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی له ڕادیۆ لابرا كه ئه‌م چه‌شنه سزادانه (دیاریكردنی دوو سزا) له گه‌ڵ ئه‌ساسنامه‌ی حیزب یه‌كی نه‌ده‌گرته‌وه، پاش ئه‌م سزایه وا ژیانیان له‌م ژماره كادر‌و پێشمه‌رگه ته‌نگ كردبوو كه هه‌موویان ریزی خه‌باتیان به‌ره‌و هه‌نده‌ران به جێ هێشت، ئێستاش كه ئێستایه ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڕێیانه نه‌یانتوانیوه له توركیه‌ڕا بڕۆنه وڵاتێكی دیكه‌و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی زۆر ناله‌باردا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر. بڕیاری دووهه‌م: چیرۆكی لابردنی وێنه‌ی شه‌هیدان د. قاسملوو‌و د. شه‌ره‌فكه‌ندی بوو. له بڕیارێكی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه له مه‌قه‌ڕه‌كانی حیزب ته‌نها ده‌بێ وێنه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د هه‌ڵواسرێ، له موافیق‌و موخالیفی ده‌فته‌ری سیاسی ئاگادار نیم، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره له نێو به‌ده‌نه‌ی حیزب‌و ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندیدا كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر خراپی هه‌بوو. له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی پاش ئه‌م بڕیاره مه‌سه‌له‌ی لابردنی وێنه‌ی ئه‌و دوو شه‌هیده سه‌ركرده‌یه هاته به‌ر باس‌و ئه‌و بڕیاره به بڕیارێكی نادروست زانرا، مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده بۆ دیفاع له بڕیاره‌كه‌یان له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌ندامێكی كومیته‌ی ناوه‌ندیدا كه وتی: "هۆی لابردنی وێنه‌ی ئه‌و ڕێبه‌رانه چی‌یه" ڕایگه‌یاند كه جامخانه‌ی دانه‌ناوه، ئه‌م وه‌ڵامه كومیته‌ی ناوه‌ندی قانیع نه‌كرد. ئه‌مجار حه‌سه‌ن ڕستگار (دژه‌به‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌و سه‌ركردانه) هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا وه‌ڵامی دایه‌و گوتی: "له نێو هه‌ر میلله‌تێكدا سونبولێك هه‌یه، سونبولی میلله‌تی كوردیش قازی محه‌ممه‌ده، ئه‌ی نابینن ئه‌وه یه‌كێتی‌و پارتیش ته‌نیا عه‌كسی قازی محه‌ممه‌د له تلیڤیزیونه‌كانیان نیشان ده‌ده‌ن"؟! ئه‌م ئیستدلالانه سه‌یرو جێی سه‌رنج بوون، ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی له وه‌ڵامدا وتیان: "له ناو میلله‌تێكدا ده‌توانێ چه‌ند سونبولێك هه‌بێت، ڕاسته قازی محه‌مه‌د سونبولی میلله‌تی كورده به‌ڵام د.قاسملووش سونبولی ئه‌م میلله‌ته‌یه، ئه‌ی نابینن هه‌تا ئێستاش لاوانی وڵات به دروشمی "قاسملوو قاسملوو ڕێگات درێژه‌ی هه‌یه" قاسملوو‌و شه‌ره‌فكه‌ندی‌یان كردۆته سونبولی خه‌بات‌و تێكۆشانی خۆیان، بۆیه له لایه‌ك میلله‌تێك ده‌توانێ چه‌ند سونبولی هه‌بێ، له لای دیكه‌شه‌وه كۆماری ئیسلامی ئه‌و ڕێبه‌رانه‌ی تیرۆر كردون ، ئێوه‌ش ده‌تانهه‌وێت حه‌زفی سیاسی‌یان بكهنو ئه‌مه قبووڵ ناكرێت. بوونی وێنه‌ی شه‌هیدان د. قاسملوو‌و د. شه‌ره‌فكه‌ندی نیشانه‌ی دڕنده‌یی كۆماری ئیسلامی‌و مه‌زڵوومییه‌تی میلله‌تی كورده، ئه‌وه كه ئێوه كردوتانه، شتێكی به به‌رنامه‌یه‌و قبووڵ ناكرێ"و له درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا هاوڕێیه‌كی كومیته‌ی ناوه‌ندی ڕووی له مامۆستا كرد‌و پێی وت "مه‌گه‌ر من‌و تۆ پێكه‌وه نه‌چووینه سه‌فاره‌تی فه‌رانسه، مه‌گه‌ر هه‌موو ڕێبه‌رانی فه‌ڕانسه وێنه‌یان هه‌ڵنه‌واسرابوو، ئه‌ی سه‌فاره‌تی هیند مه‌گه‌ر وێنه‌ی هه‌موو ڕێبه‌رانی هه‌ڵنه‌واسرابوو، بۆ ئه‌وانیش جامخانه‌یان دانابوو یان هه‌ڵواسینی وێنه نیشانه‌ی ڕێزلێنان له خزمه‌تی گه‌وره پیاوانی میلله‌تێكه"، به كورتی دوای كێشه‌یه‌كی زۆر بڕیاره‌كه ڕه‌ت كرایه‌وه‌و له‌و ڕۆژه‌وه بڕیار درا كه وێنه‌ی هه‌ر سێ شه‌هید له مه‌قه‌ڕه‌كانی حیزبی‌دا هه‌ڵواسرێ، به‌ڵام خوا هه‌ڵناگرێ له هه‌ر ئورگانێكدا كه برایانی رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ به‌رپرس بوون قه‌ت وێنه‌ی ئه‌و دوو شه‌هیده‌یان هه‌ڵنه‌واسی. بڕیاری سێهه‌م: هێنانی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بوو له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك باباعه‌لی مێهر په‌روه‌ره‌وه. له‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا كه پێش له كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م‌و له‌و كاته‌دا كه كاك باباعه‌لی مێهرپه‌روه‌ر بۆ به سكرتێر بوونی خۆی ته‌بلیغی پێوه دهكردو ته‌نانه‌ت خستی‌یه سه‌ر سایته ئینتێرنێتی‌یه‌كان‌و ڕه‌نگه زۆر كه‌سیش خوێندبێتیه‌وه. ئه‌وه‌ش كه له فیكری كاك باباعه‌لی‌دا هاتبوو هۆی كێشه‌كانی نێو حیزبی دێموكرات هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تی‌یه و له نه‌زه‌ر ئه‌م هاوڕێیه‌وه ئه‌مه میكانیزمێك بوو بۆ لابردنی كێشه نێوخۆییه‌كان، له‌و ته‌رحه‌دا زۆر معیارو پێوانه وه‌ك ڕابردووی حیزبی، ڕاده‌ی خوێنده‌واری‌و چه‌شنی به‌رپرسایه‌تی وه‌ك پێوانه ئیمتیازیان بۆ دیاری كرابوو‌و به پێی ئه‌و ئیمتیازانه ئه‌ندامانی ڕێیه‌رایه‌تی له لیسته‌ی فیكسدا هه‌ڵده‌بژێردران، لیسته‌ی فیكسێك كه رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ جارێك به بیانووی ئه‌وه‌ی كه لیسته‌ی فیكس دێموكراتیك نیه حیزبیان به جێ هێشتبوو، له كاتێك لیسته‌ی فیكسی كونگره‌ی 8 له لایه‌ن كونگره‌وه قبووڵ كرابوو‌و دێموكراتیك بوو به‌ڵام لیسته‌ی فیكسی ئه‌مجاره له‌لایه‌ن هیچ كۆبوونه‌یه‌كه‌وه په‌سند نه‌كرا، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێبه‌ری ده‌بوا بۆ خۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه ته‌وافوقیان كردبا، به بوونی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌نگی ئه‌ندامانی حیزب‌و كونگره مانا‌و مه‌فهومی نه‌ده‌ما. به قسه‌ی خودی كاك باباعه‌لی كه له دوای په‌سه‌ند كردنی گه‌ڵاڵه‌كه له لایه‌ن كومیته‌ی ناوه‌ندی‌یه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر درابوو، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئیتر بازاڕی بورسی ده‌نگدان كۆتایی پێ‌هات‌و ڕوو له به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه وتی: "ئیتر ده‌نگه‌كانتان بنێنه گیرفانتان". ئه‌م چه‌شنه ئاخاوتنه‌ی كاك باباعه‌لی دژكرده‌وه‌یه‌كی زۆر توندی به‌ده‌نه‌ی لـێ كه‌وته‌وه. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه كه به ناو بۆ چاره‌سه‌ری دووبه‌ره‌كی‌و لابردنی بانێك‌و دوو هه‌وا له نێو حیزب‌دا هاتبوو نه‌یتوانی ئه‌و گرفته كه‌م بكاته‌وه، به داخه‌وه دوای ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ش بانێك‌و دوو هه‌وای مامۆستا‌و ڕه‌فیقه‌كانی كۆتایی پێ‌نه‌هات‌و ئێمه‌ش كه به‌و مه‌رجه دووبه‌ره‌كی كۆتایی پێ بێ له گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌كه موافیق بووین، په‌شیمان بووینه‌وه، باشم له‌بیره یه‌كێك له كادره‌كانی حیزب ده‌یگوت به‌م ته‌رحه‌وه "هابرماس" بێته نێو حیزب قه‌ت ناتوانێ ببێته ئه‌ندامی كومیته ناوه‌ندی. موخالیفی سه‌ره‌كی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌ڕێز كاك مسته‌فای هیجری پێی وابوو كه ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ڕوحی دیموكراسی له حیزب‌دا كه ده‌نگی ئه‌ندامانی حیزبه ده‌كوژێ‌و ئاكامی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه ڕێبه‌رایه‌تی له نێو بازنه‌یه‌ك له به‌ساڵاچواندا بسووڕێته‌وه، ئه‌و لاوه خوێنده‌وارانه كه ڕوو ده‌كه‌نه حیزب قه‌ت ناتوانن واریدی بازنه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب بن‌و نه‌بوونی لاوانیش له بازنه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی‌دا بۆ دواڕۆژی حیزب فاجعه‌ی لـێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی كه پیرده‌بن له نیهایه‌تدا كاریان پێ ناكرێ كه ئه‌مه له دواڕۆژدا بۆ حیزب بۆشایی پێكدینێ كه له‌م باره‌وه چه‌ند ئه‌ندامێكی كومیته‌ی ناوه‌ندیش هاوڕای كاك مسته‌فا بوون. كاك مسته‌فا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند ئه‌و بۆ نه‌زه‌ری خۆی ته‌بلیغ ده‌كاو ئاماده‌ش نیه بۆ ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ته‌بلیغ بكا. مامۆستاش كه پێی وابوو ده‌توانێ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی‌دا له‌سه‌ر قسه‌كانی كاك مسته‌فا قسه بكات‌و له‌و حاڵه‌ته‌دا كادر‌و پێشمه‌رگه‌كان لایه‌نگری له قسه‌كانی مامۆستا ده‌كه‌ن به‌مجۆره مه‌به‌سته‌كه‌ی ده‌باته پێش، فشاری هێنا كه كاك مسته‌فا له ساڵۆنی گشتی كۆبوونه‌وه بگرێت. ئه‌و كات كاك حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار موخالیفی گرتنی كۆبوونه‌وه له لایه‌ن كاك مسته‌فاوه بوو. له ئاكامی پێداگرتنی مامۆستادا كاك مسته‌فا كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌ی گرت‌و قسه‌كانی خۆی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی (ئێستا فیلمی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له ئارشیودا هه‌یه) باس كرد‌و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی به‌شداران به‌ره‌وڕوو بوو. چیرۆكێك كه چه‌ند ساڵه مامۆستا‌و لایه‌نگره‌كانی ناوی ده‌سته‌به‌ندی نهێنی كاك مسته‌فای هیجری‌یان له‌سه‌ر داناوه‌و به خیانه‌تی ده‌زانن كه گوایا كۆنگره‌ی دوازده‌هه‌م بڕیاری داوه ده‌سته‌به‌ندی نهێنی خیانه‌ته!. باشه خوێنه‌ری ئازیز ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه له سالونێكی 500 كه‌سیدا ده‌سته‌به‌ندی نهێنی بێ ئه‌ی ئاشكراكه‌ی چۆنه؟! دیاریكردنی میكانیزمه‌كانی گرتنی كونفرانسه‌كان‌و چاوه‌دێری به‌سه‌ر ئه‌و كونفرانسانه‌داو هه‌موو ئاماده‌كاری‌یه‌كان بۆ كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م له لایه‌ن زۆرینه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌یه‌وه دیاریكراو كونگره له ڕێكه‌وتی 13ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1383دا ده‌ستی پێ كرد. له‌و كونگره‌یه‌دا 78% به‌شدارانی هه‌ڵبژێردراو له به‌ره‌ی به‌رانبه‌ری زۆرایه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێراوی كۆنگره‌ی دوازده‌هه‌مدا بوون، ئه‌م ڕاده له نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو به نیشانه ڕكوودی سیاسی ته‌شكیلاتی‌و نه‌بوونی مودیریه‌تی زۆرایه‌تی ڕێبه‌رایه‌تی كۆنگره‌ی دوازده‌هه‌م به‌تایبه‌تی شه‌خسی یه‌كه‌م لێك ده‌درێته‌وه، ئه‌مه ڕیفراندۆمێك بوو بۆ ئه‌و سیاسه‌تانه كه ئاكامه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كونگره‌ی سێزده‌هه‌می لـێ كه‌وته‌وه |
+ نوشته شده در دوشنبه دوم بهمن 1385ساعت 9:55 قبل از ظهر  توسط سیران و سیروان
|